راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی)
لە راوێژکاری بۆماوەیی مێژووی نەخۆشییە بۆماوەیییەکان دەپشکنرێت و ڕێنمایی پێویست دەدرێت. ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکی بۆماوەیییان هەیە، ئەو ژنانەی کە زیاتر لە ٢ جار لەبارچوونیان کردووە یان منداڵێکی مردوویان لە دایکبووە یان منداڵێکیان بە کێشەی بۆماوەیییه وە لە دایک بووە، ئەو ژنانەی کە تەمەنیان سەرووی ٣٤ ساڵە و … پێویستە راوێژکاری بۆماوەییی ئەنجام بدەن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی)
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی)
بۆچی ڕاوێژکاری بۆماوەیی ئەنجام دەدرێت؟
ڕاوێژکاری بۆماوەیی کاریگەری ژێنەکان لەسەر مرۆڤەکان دەکۆڵێتەوە. بە بەکارهێنانی زانیاری بۆماوەیی دەکرێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بۆماوەیی لە مرۆڤەکاندا دیاری بکرێت. ئەگەر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بۆماوەیی زۆر بێت، پێویستە پشکنینی بۆماوەیی ئەنجام بدرێت.
لە چ حاڵەتێکدا ڕاوێژکاری بۆماوەیی پێویستە؟
- مێژووی نەزۆکی، چەندین جار لەباربردن، مێژووی لەدایکبوونی مردووی کۆرپەلە
- بوونی کێشەی بۆماوەیی لە کەسوکاردا
- مێژووی لەدایکبوونی منداڵێک کە کێشەی بۆماوەیی هەیە
ئەگەر ڕاوێژکاری بۆماوەیی نەکرێت چی ڕوودەدات؟
ئەنجامنەدانی ڕاوێژکاری بۆماوەیی لەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە کێشەکانی بۆماوەییی لەسەرە، دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە خۆیان یان منداڵەکانیان. لە هەندێک حاڵەتدا ڕاوێژنەکردن دەبێتە هۆی نەزۆکی لە خێزانەکاندا.
ڕاوێژکاری بۆماوەیی چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری ژێن یان ڕاوێژکاری بۆماوەیی پشکنین بۆ مێژووی کەس و خێزانی دەکات.
سوودەکانی ڕاوێژکاری بۆماوەیی چین؟
دوای ڕاوێژکاری بۆماوەیی دەتوانرێت بوونی نەخۆشی بۆماوەیی لە کەسێکدا ڕەت یان قەبوول بکرێت. هەروەها مەترسی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی بۆماوەیی پێشبینی دەکردرێت.
وێنەکانی راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی)
نرخی راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی) لە ئێران
راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی)
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی)
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری راوێژکاری بۆماوەیی (ژێنەتیکی):
Genetic Counseling