لابردنی بۆرییەکانی فالۆپ بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی لاپارۆسکۆپی بۆرییەکانی فالۆپ

لەم شێوازەدا، لاپارۆسکۆپ (لولێکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک دەچێتە ناو سکەوە. دوای ئەوەی وێنەکانی لاپارۆسکۆپ لەسەر مۆنیتەرەکە نیشان ده‎درێن، پزیشکی نەشتەرگەری یەکێک یان هەردوو بۆری فالۆپ دەبڕێت و دەیهێنێتە دەرەوە. لابردنی بۆرییەکانی فالۆپ بە لاپارۆسکۆپ ئاڵۆزی کەمتری هەیە لە چاو نەشتەرگەری کراوە.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی لاپارۆسکۆپی بۆرییەکانی فالۆپ

ئاستی مەترسی:

کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۰ بۆ ٢ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ بۆ ١ رۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ٢ بۆ ٣ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

١٠ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لاپارۆسکۆپی بۆرییەکانی فالۆپ

  • ئەو ژنانەی دووگیانی دەرەوەی منداڵدانیان هەیە
  • ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجەی بۆری فالۆپ بوون
  • چلککردنی توندی بۆری فالۆپ
  • مەترسی زۆری تووشبوون بە شێرپەنجەی بۆری فالۆپ لە داهاتوودا
  • مەترسی زۆری توشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان لە داهاتوودا

بۆری فالۆپ کاتێک لادەبرێت کە مەترسی لەسەر تەندروستی هەبێت. بۆ نمونە بۆ ئەو خانمانەی کە مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ شێرپەنجەی بۆری فالۆپ، لابردنی بۆرییەکە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە تووشبوونیان بە شێرپەنجە. هەروەها ئەو ژنانەی دووگیانی دەرەوەی منداڵدانیان هەیە یان ئەگەری ئەوەیان هەیە کە تووشی خوێنبەربوون و تەنانەت مردنیش ببن بەهۆی پچڕانی بۆری فالۆپ.

دوای دەرهێنانی بۆرییەکانی فالۆپ، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەبێتەوە و ڕێگری لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە دەکرێت وەک دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان لە خانماندا هەروەها ئەگەری خوێنبەربوون بەهۆی پچڕانی بۆرییەکانیشەوە لەناو دەچێت.

سوڕی مانگانە دوای دەرهێنانی یەکێک یان هەردوو بۆری فالۆپ ناوەستێت. سوڕی مانگانە لەژێر کاریگەری هۆرمۆنەکانی هێلکەدان ئەنجام دەدرێت، بۆیە سوڕی مانگانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەردەوام دەبێت.

بەڵێ، ئەم خانمانە دەتوانن لە داهاتوودا ڕێگاکانی وەک IVF، فریزی هێلکە، فریزی کۆرپەلە و مندالدانی بە کرێ بۆ دووگیانی بەکاربهێنن.

بەگشتی دوو ڕێگا هەیە بۆ لابردنی بۆرییەکانی فالۆپ: 

لە لاپارۆسکۆپیدا نەشتەرگەری بە بڕینی بچووک ئەنجام دەدرێت و ماوەی خەواندن لە نەخۆشخانە کورتترە و گەڕانەوە بۆ سەر کار خێراترە. لە نەشتەرگەری کراوەدا نەشتەرگەرییەکە بە بڕینێکی گەورەتر ئەنجام دەدرێت، بەڵام ووردبینی و دەستڕاگەیشتن بە بۆشایی حەوز زیاترە. لاپارۆسکۆپی بۆری فالۆپ بژاردەیەکی گونجاو نییە بۆ هەموو کەسێک، پزیشکی نەشتەرگەریش بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە یەکێک لەم دوو ڕێگایە هەڵدەبژێرێت.

لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری چەند کونێکی بچووک لە بەشی خوارەوەی سکدا دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە ناوچەی حەوز. پاشان بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە، یەک یان هەردوو بۆرییەکە دەردەهێنرێت.

  • خوێنبەربوون
  • چلک‎کردن
  • دواکەوتن لە چاککردنەوەی شوێنی نەشتەرگەری
  • خوێن مەین
  • زییان دەمارەکان

وێنەکانی لاپارۆسکۆپی بۆرییەکانی فالۆپ

نرخی لاپارۆسکۆپی بۆرییەکانی فالۆپ لە ئێران

لاپارۆسکۆپی بۆرییەکانی فالۆپ

لە شاری تاران
$ 1450 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

لاپارۆسکۆپی بۆرییەکانی فالۆپ

لە ئێران
$ 1000 بۆ 2000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری لاپارۆسکۆپی بۆرییەکانی فالۆپ:

Fallopian Tubes Removal by Laparoscopic Surgery، لابردنی بۆری فالۆپ بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی، نەشتەرگەری بۆ مێینەکان، نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی، نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی ئافرەتان

Scroll to Top