لابردنی بۆرییەکانی فالۆپ بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی بۆرییەکانی فالۆپ
لە دەرهێنانی بۆری فالۆپ بە شێوازی نەشتەرگەری کراوە، پزیشکی نەشتەرگەری بڕینێک لە سک (لاپاراتۆمی) دەکات بۆ ئەوەی بگاتە بۆشایی حەوز. پاشان یەکێک یان هەردوو بۆری فالۆپ دەردەهێنێ و سکەکە دەدوورێتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی بۆرییەکانی فالۆپ
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۳۰ بۆ ۴۵ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۱ بۆ ۲ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کراوەی بۆرییەکانی فالۆپ
کێ پێویستی بە لابردنی بۆرییەکانی فالۆپ هەیە؟
- ئەو ژنانەی دووگیانی دەرەوەی منداڵدانیان هەیە
- ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجەی بۆری فالۆپ بوون
- چلککردنی توندی بۆری فالۆپ
- مەترسی زۆری تووشبوون بە شێرپەنجەی بۆری فالۆپ لە داهاتوودا
- مەترسی زۆری توشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان لە داهاتوودا
ئەگەر بۆرییەکانی فالۆپ دەرنەهێنرێن چی ڕوودەدات؟
بۆری فالۆپ کاتێک لادەبرێت کە مەترسی لەسەر تەندروستی هەبێت. بۆ نمونە بۆ ئەو خانمانەی کە مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ شێرپەنجەی بۆری فالۆپ، لابردنی بۆرییەکە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە تووشبوونیان بە شێرپەنجە. هەروەها ئەو ژنانەی دووگیانی دەرەوەی منداڵدانیان هەیە یان ئەگەری ئەوەیان هەیە کە تووشی خوێنبەربوون و تەنانەت مردنیش ببن بەهۆی پچڕانی بۆری فالۆپ.
دوای لابردنی بۆرییەکانی فالۆپ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای دەرهێنانی بۆرییەکانی فالۆپ، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەبێتەوە و ڕێگری لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە دەکرێت وەک دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان لە خانماندا هەروەها ئەگەری خوێنبەربوون بەهۆی پچڕانی بۆرییەکانیشەوە لەناو دەچێت.
ئایا بە دەرهێنانی بۆری فالۆپ سوڕی مانگانە دەوەستێنێت؟
سوڕی مانگانە دوای دەرهێنانی یەکێک یان هەردوو بۆری فالۆپ ناوەستێت. سوڕی مانگانە لەژێر کاریگەری هۆرمۆنەکانی هێلکەدان ئەنجام دەدرێت، بۆیە سوڕی مانگانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەردەوام دەبێت.
ئایا دەتوانیت دوای دەرهێنانی بۆری فالۆپ دووگیان بیت؟
بەڵێ، ئەم خانمانە دەتوانن لە داهاتوودا ڕێگاکانی وەک IVF، فریزی هێلکە، فریزی کۆرپەلە و مندالدانی بە کرێ بۆ دووگیانی بەکاربهێنن.
ڕێگاکانی لابردنی بۆری فالۆپ چین؟
بەگشتی دوو ڕێگا هەیە بۆ لابردنی بۆرییەکانی فالۆپ:
- لابردنی بۆری فالۆپ بە نەشتەرگەری کراوە
- لابردنی بۆری فالۆپ بە لاپارۆسکۆپی
جیاوازی نێوان لابردنی بۆری فالۆپی بە لاپارۆسکۆپی و نەشتەرگەری کراوە چییە؟
لە لاپارۆسکۆپیدا نەشتەرگەری بە بڕینی بچووک ئەنجام دەدرێت و ماوەی خەواندن لە نەخۆشخانە کورتترە و گەڕانەوە بۆ سەر کار خێراترە. لە نەشتەرگەری کراوەدا نەشتەرگەرییەکە بە بڕینێکی گەورەتر ئەنجام دەدرێت، بەڵام ووردبینی و دەستڕاگەیشتن بە بۆشایی حەوز زیاترە. لاپارۆسکۆپی بۆری فالۆپ بژاردەیەکی گونجاو نییە بۆ هەموو کەسێک، پزیشکی نەشتەرگەریش بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە یەکێک لەم دوو ڕێگایە هەڵدەبژێرێت.
چۆن بە نەشتەرگەری کراوە بۆرییەکانی فالۆپ لاببەین؟
پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینی پێستی خوارەوەی سک (لاپارۆتۆمی) دەگاتە بۆشایی حەوز. پاشان بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە، یەک یان هەردوو بۆرییەکە دەردەهێنرێت.
ئاڵۆزییەکانی لابردنی بۆرییەکانی فالۆپ بە نەشتەرگەری کراوە چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- دواکەوتن لە چاککردنەوەی شوێنی نەشتەرگەری
- خوێن مەین
- زییان دەمارەکان
وێنەکانی نەشتەرگەری کراوەی بۆرییەکانی فالۆپ
نرخی نەشتەرگەری کراوەی بۆرییەکانی فالۆپ لە ئێران
نەشتەرگەری کراوەی بۆرییەکانی فالۆپ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری کراوەی بۆرییەکانی فالۆپ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری کراوەی بۆرییەکانی فالۆپ:
Fallopian Tubes Removal by Open Surgery ، نەشتەرگەری بۆرییەکانی فالۆپ، نەشتەرگەری ئافرەتان، نەشتەرگەری بۆ مێینەکان، نەشتەرگەری