لابردنی هێلکەدان بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری هێلکەدان
لە نەشتەرگەری کراوەدا بۆ لابردنی هێلکەدان، پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینی بەشی خوارەوەی سک دەگاتە ناوچەی حەوزەوە (لاپارۆتۆمی). پاشان بە وردی پشکنینی هێلکەدانەکان دەکات و لایان دەبات.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری هێلکەدان
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۲ بۆ ۵ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ۴ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری هێلکەدان
لە چ حاڵەتێکدا هێلکەدانەکان بە نەشتەرگەری دەردەهێنرێن؟
نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدان بە هۆکاری جیاواز ئەنجام دەدرێت وەکو:
- شێرپەنجەی هێلکەدان
- مەترسی زۆری تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان لە داهاتوودا
- کیسی گەورەی هێلکەدان
- ئاوسان بوونی بۆر و هێلکەدان
- پێچی خواردنی هێلکەدان و نەگەیشتنی خوێن بەم شۆینە
ئەگەر نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدان ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
لەو کەسانەی کە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدانییان تێدا زۆرە، ئەگەر هێلکەدان دەربهێنرێت ئەگەری تووشبوونیان بەم شێرپەنجەیە لە داهاتوودا کەم دەبێتەوە. لەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجە بوون، ئەگەر نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدان ئەنجام نەدرێت، شێرپەنجەکە بەرەوپێش دەچێت و لەوانەیە بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاو بێتەوە.هەروەها ئەگەر هێلکەدانەکە پێچی خواردبوو و دەرنەهێنرێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە تەواوی حەوز و سک تووشی چلککردن و هەوکردن ببن.
دوای نەشتەرگەری بۆ لابردنی هێلکەدانەکان چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی هێلکەدان، شێرپەنجەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە کەسەکەدا کەم دەبێتەوە. هەروەها لابردنی هێلکەدان بەهۆی کیسەکەوە دەبێتە هۆی نەمانی نیشانەکانی کیسی هێلکەدان. ئەگەر بەهۆی پێچی خواردن، هێلکەدانەکە دەربهێنرێت، ئەوا ڕێگری لە چلککردن دەکرێت لە سک و حەوزدا.
شێوازەکانی دەرهێنانی هێلکەدانەکان چۆنن ؟
نەشتەرگەری دەرهێنانی هێلکەدان بە ٢ شێوە ئەنجام دەدرێت:
- نەشتەرگەری کراوە بۆ دەرهێنانی هێلکەدان
- نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی بۆ دەرهێنانی هێلکەدان
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی و نەشتەرگەری کراوە چییە؟
لە دەرهێنانی هێلکەدان بە لاپارۆسکۆپی، قەبارەی برینەکان بچووکە و کاتی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری خێراترە. لە لابردنی هێلکەدانەکان بە نەشتەرگەری کراوە، بڕینەکان گەورەتر دەبن و پشکنینی هێلکەدانەکان ووردتر دەبێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە یەکێک لەم ٢ ڕێگایە بۆ لابردنی هێلکەدانەکان ئەنجام دەدرێت.
لابردنی هێلکەدانەکان چۆن بە نەشتەرگەری کراوە ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە بڕینێک لە بەشی خوارەوەی سکدا دەستی دەگاتە حەوز. پاشان هێلکەدانەکان دەردەهێنێت.
ئاڵۆزییەکانی لابردنی هێلکەدان بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی چین؟
- خوێنبەربوون
- ئازار
- وەرەم
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی نزیک وەک ڕیخۆڵەکان و میزڵدان
- ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری هێلکەدان
نرخی نەشتەرگەری هێلکەدان لە ئێران
نەشتەرگەری هێلکەدان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری هێلکەدان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری هێلکەدان:
Ovarian Removal by Open Surgery، لاپارۆتۆمی، نەشتەرگەری هێلکەدان، نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدان لە سکی کراوە، نەشتەرگەری شێرپەنجەی هێلکەدان، نەشتەرگەری ئافرەتان، نەشتەرگەری