دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە
دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری لە رێگەی زێوە، شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی منداڵدان. لەم شێوازەدا تەواوی منداڵدان یان بەشێکی لە ڕێگەی زێوە دەردەهێنرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۱ بۆ ۲ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۴ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە
لە کێدا پێویستە نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدان (هیسترێکتۆمی) ئەنجام بدرێت؟
- ئەو کەسانەی کە سوڕی مانگانەیان لەگەڵ خوێنبەربوونێکی زۆرە بەهۆی فیبرۆمی منداڵدان
- ئەو نەخۆشانەی کە منداڵدانیان داکەوتووە
- ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی منداڵدان و ملی ڕەحمیان هەیە
- ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی هێلکەدانیان هەیە
- بوونی ئازاری حەوز بەهۆی هەوکردن و فیبرٶم
ئەگەر نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان ئەنجام نەدرێت، چی روودەدات؟
منداڵدان کاتێک لادەبردرێت کە بوونی زیانی بۆ تەندروستی هەبێت. لەو نەخۆشانەی کە کێشەی توندی منداڵدانیان هەیە، دەرنەهێنانی منداڵدان دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی وەک خوێنبەربوونی زۆر، بلۆکبوونی منداڵدان، پێشکەوتنی شێرپەنجە و بڵاوبوونەوەی بارستە بۆ بەشەکانی تری لەش و ...
دوای نەشتەرگەری هیسترێکتۆمی چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەرییەکە نیشانەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکە نامێنن. بۆ نموونە خوێنبەربوونی توند دەوەستێت و بارستەی شێرپەنجەیی لادەبرێت و ئەگەری بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە کەم دەبێتەوە.
ئایا نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدان دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ڕوالەتدا؟
دوای نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدان، خوێنبەربوونی مانگانە دەوەستێت. ئەگەر لە کاتی نەشتەرگەریدا ئەو خوێنبەرانەی کە دەگەن بە هێلکەدان ببڕدرێن یان بگیرێن، نیشانەکانی یائیسەگی وەک لەناکاو گەرمبوونی جەستە ڕوودەدات، جگە لەوانە، هیچ گۆڕانکارییەکی تایبەت لە ڕواڵەتدا ڕوونادات.
ئایا دەکرێت دوای نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدان دووگیان بێت؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ منداڵبوون دوای نەشتەرگەری منداڵدان:
- دووگیانی دوای چاندنی منداڵدان
- دووگیانی بە منداڵبوون بە جێگرەوە
جۆرەکانی دەرهێنانی منداڵدان چین؟
بەگشتی ٣ ڕێگا هەیە بۆ لابردنی منداڵدان:
- دەرهێنانی منداڵدان لە ڕێگەی زێیەوە
- دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
- دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری کراوە
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری زێ و نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی و نەشتەرگەری لە ڕێگەی کراوە چییە؟
لە دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێ، نەشتەرگەرییەکە لە ڕێگەی کەناڵی زێیەوە ئەنجام دەدرێت. لە دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی، برینەکان بچووکتر دەبن و ماوەی چاکبوونەوە خێراتر دەبێت. لە دەرهێنانی منداڵدان بە شێوازی نەشتەرگەری کراوە، برینی نەشتەرگەری گەورەترە و گەیشتن بە ناوچەی حەوز باشترە. بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و جۆری کێشەکانی منداڵدان، پزیشکی نەشتەرگەری یەکێک لەم ٣ ڕێگایە بۆ چارەسەرکردن هەڵدەبژێرێت.
ئاڵۆزییەکانی لابردنی منداڵدان (هیسترێکتۆمی) بە نەشتەرگەری لە ڕێگەی زێیەوە چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- زییان به میزڵدان
- لەکارکەوتنی هێلکەدان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی پێش و پاشی دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە
نرخی دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە لە ئێران
دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری دەرهێنانی منداڵدان بە نەشتەرگەری زێوە:
Hysterectomy (Uterus Removal Surgery) by Vaginal Surgery، چارەسەری نەخۆشییەکانی منداڵدان، نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان، نەشتەرگەری ئافرەتان، هیسترێکتۆمی