وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە
وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکان شێوازێکە بۆ چاودێریکردنی جومگەکان وەک: ئەژنۆ، شان، مەچەک، ئەنیشک و … . ئەو کەسەی ئازاری جومگە وەک شکان و هەوکردنی هەیە، لەوانەیە پێویستی بە وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکانی هەبێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۱٠ بۆ ۳٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۱ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە
لە چ حاڵەتێکدا وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکان ئەنجام دەدرێت؟
لە حاڵەتەکانی وەک زەبرە بە جومگەکان، ئاوسانی جومگەکان، گومانی بارستەی جومگەکان، گومانی ئەگەری چلککردن لە جومگەکەدا، دەتوانرێت وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە بەکاربهێنرێت.
چ نەخۆشییەک بە یارمەتی وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکان دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت؟
ئەو حاڵەتانەی کە بە وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکە دەستنیشان دەکرێن بریتین لە:
- بارستە و شێرپەنجەی جومگەکان
- شکانی جومگەکان
- بوونی شتێکی نامۆ لە جومگەکەدا
- خراپبوونی ئێسک لە ناوچەی جومگەکاندا
- دەستنیشانکردنی چلککردن و هەوکردن لە هەندێک جومگەدا
چ حاڵەتێک بە وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت؟
بەگشتی وێنەگرتن به تیشکی ئێکس ناتوانێت بە ووردی زییانی شانە نەرمەکان نیشان بدات. هەروەها، شکانی ئەو ئێسکانەی کە لە سەر جێی خۆیان جوولەیان نەکردۆ، لەم شێوازەدا دەستنیشان ناکرێت.
شێوازە بەدیلەکانی وێنەگرتنی جومگەکان چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا لەبری وێنەگرتن، سی تی سکانی ئەندامەکان و ئێم ئاڕ ئای ئێسک و جومگەکان، سۆنەری ئێسک-ماسولکە بەکاردهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی پەیوەست بە دەست.
چۆن وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکان ئەنجام دەدرێت؟
وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکە بە یارمەتی تیشکی ئێکس ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا نەخۆشەکە دەچێتە ناو شوێنێکی تایبەت بۆ ئەوەی وێنەی جومگەی خوازراو بگرێت. ئەم پرۆسەیە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ خولەک دەخایەنێت.
ئاڵۆزییەکانی وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکان چین؟
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگەکان بە تیشکی ئێکس ئەنجام دەدرێت، دەتوانێت کاریگەری لاوەکی پەیوەست بەم تیشکەوە هەبێت. بۆیە پێویستە لە کاتی پێویست و بە فەرمانی پزیشک ئەنجام بدرێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وێنەگرتن به تیشکی ئێکس لە دایکانی دووگیاندا قەدەغەیە بەهۆی ئەگەری کاریگەرییە لاوەکییەکانی لەسەر کۆرپەلە.
وێنەکانی وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە
نرخی وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە لە ئێران
وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری وێنەگرتن به تیشکی ئێکس بۆ جومگە:
Joint X-Ray، وێنەی تیشکی ئەژنۆ (تیشکی ئێکس)، وێنەی تیشکی شان (تیشکی ئێکس)، وێنەی تیشکی مەچەک، وێنەی تیشکی پاژنەی پێ