سی تی سکانی (CT Scan) ئەندامەکان لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سی تی سکانی ئەندامەکان
سی تی سکانی (CT Scan) ئەندامەکان شێوازێکە بۆ پشکنینی پێکهاتەی ئەندامەکان. بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت لادان، بارستە، هەوکردن، خوێنبەربوون یان تێکچوونی پێکهاتەکانی دیکەی ئەندامەکان دەستنیشان بکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سی تی سکانی ئەندامەکان
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
١۰ بۆ ۳٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سی تی سکانی ئەندامەکان
لە چ حاڵەتێکدا سی تی سکانی (ct scan) ئەندامەکان ئەنجام دەدرێت؟
سی تی سکانی ئەندامەکان ڕێگایەکە بۆ هەڵسەنگاندنی نەخۆشی و تێکچوونەکانی پەیوەست بە ئەندامەکانی سەرەوە و خوارەوە. لە حاڵەتەکانی وەک زەبرە بە جومگەکان و ئەندامەکان، ئازارێکی زۆر بە هۆکارێکی نادیار، سنووردارکردنی جوڵە و وەرگرتنی نمونە، پێویستە سی تی سکانی ئەندامەکان ئەنجام بدرێت.
چ کێشەیەک بە یارمەتی سی تی سکانی (ct scan) ئەندامەکان دەستنیشان دەکرێت؟
- شکانی ئێسقان
- بوونی گرێیەک لە جومگە یان ئێسکدا
- چلککردنی ئێسک
- بارستەى ماسوولكە
- تێکچوونی خوێنبەرەکانی ئەندامەکان
سی تی سکان (ct scan) چی نیشان نادات؟
سی تی سکان زیاتر لە حاڵەتی ئۆرژانسیدا بەکاردێت و ناتوانێت بە ووردی هەندێک کێشە وەک تێکچوونی شانە نەرمەکان نیشان بدات. هەندێک لەوانە بریتین لە:
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی جگەر
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی منداڵدان
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات
جیاوازی نێوان سی تی سکان (ct scan) و ئێم ئاڕ ئای چییە؟
سی تی سکان شەپۆلی تیشکی ئێکس بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی ناوەوەی لەش، هاوکات MRI بە مەیدانی موگناتیسی و شەپۆلی ڕادیۆیی کاردەکات. لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک سی تی سکان ناتوانێت کێشەکانی نەخۆشەکە دەربخات، دەتوانرێت MRI بەکاربهێنرێت.
ئایا سی تی سکان (ct scan) مەترسیدارە؟
سی تی سکان خۆی زیانی نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستەمی کاراییەکەی شەپۆلی تیشکی ئێکسە، ئەگەر پێویست بوو دەبێت لە ژێر نەزەری پزیشک ئەنجام بدرێت. لە هەمان کاتدا ئەنجامدانی سی تی سکان لە دایکانی دووگیاندا قەدەغەیە چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
چۆن سی تی سکانی (ct scan) ئەندامەکان ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا ئەندامەکانی سەرەوە و خوارەوە بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس چاودێری دەکرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت. بە بەکارهێنانی سی تی سکانی ئەندامەکان دەتوانرێت تێکچوونی پێکهاتەیی و کارایی پەیوەست بە ماسولکە و ئێسکەکان دەستنیشان بکرێت.
شێوازە بەدیلەکانی سی تی سکانی ئەندامەکان چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت لەبری سی تی سکان، وێنەگرتنی دەست، ئێم ئاڕ ئای ئێسک و جومگەکان، سۆنەری ئێسک-ماسولکە و سۆنەری دۆپلەر بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ئەندامەکان.
ئاڵۆزییەکانی سی تی سکان (ct scan) چین؟
- گێژی
- دڵەڕاوکێ
- هەستیاری بە کۆنتراست
وێنەکانی سی تی سکانی ئەندامەکان
نرخی سی تی سکانی ئەندامەکان لە ئێران
سی تی سکانی ئەندامەکان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سی تی سکانی ئەندامەکان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سی تی سکانی ئەندامەکان:
Extremities CT Scan، وێنەگرتنی پزیشکی