سۆنەری دۆپلەر لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سۆنەری دۆپلەر
سونەری دۆپلەر جۆرێکە لە وێنەگرتنی پزیشکی کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ خەمڵاندنی ڕۆیشتنی خوێن لە جەستەدا. ئەم ڕێگایە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکانی وەک: خوێن مەین، گیرانی خوێنبەرەکان، ئەنوێریسم، کەمبوونەوەی لێشاوی خوێن لە خوێنبەرەکاندا و … .
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سۆنەری دۆپلەر
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۳٠ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سۆنەری دۆپلەر
لە چ حاڵەتێکدا سۆنەری دۆپلەر ئەنجام دەدرێت؟
بەگشتی سۆنەری دۆپلەر بەکاردێت بۆ دیاریکردنی بڕی سووری خوێن لە خوێنبەرەکاندا. بەم شێوازە دەتوانرێت ئەرکی گشتی دڵیش بپشکندرێت. ئەگەر کەسێک ئاوسانی لە ئەندامەکانیدا هەبێت، دەتوانرێت بە بەکارهێنانی سۆنەری دۆپلەر هۆکارەکەی دەستنیشان بکرێت.
چی لە سۆنەری دۆپلەردا پشکنین دەکرێت؟
سۆنەری دۆپلەر ڕێگایەکە بۆ چاودێریکردن و پشکنینی بڕ و خێرایی سووڕی خوێن لە جەستەدا. دەستنیشانکردنی هۆکاری کەمبوونەوەی هێزی کارکردنی دل، ئاوسانی ئەندامەکان لەو شتانەن کە لە سۆنەری دۆپلەردا دەستنیشان دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت.
چ نەخۆشییەک بە سۆنەری دۆپلەر دەستنیشان دەکرێت؟
دەتوانرێت بە سۆنەری دۆپلەر کۆمەڵێک نەخۆشی بەرفراوان دەستنیشان بکرێت، لەوانە:
- بوونی مەین لە خوێنبەرەکاندا
- تێکچوونەکانی گەیتی خوێنبەرەکان
- کەمبوونەوەی هێز و کارکردنی دڵ
سۆنەری دۆپلەر چی دەستنیشان ناکات؟
هەندێک تێکچوون و نەخۆشی کە بە سۆنەری دۆپلەر دەستنیشان ناکرێت بریتین لە:
- چلککردن و هەوکردنی خوێنبەرەکان
- دۆزینەوەی مەین لەو نەخۆشانەی کە بێ نیشانەن
سۆنەری دۆپلەر چۆن ئەنجام دەدرێت؟
سۆنەری دۆپلەر بە بەکارهێنانی سۆنەری ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا پزیشک بە جوڵاندنی پرۆب لە شوێنی دڵخواز وێنەی خوێنبەرەکان، دڵ یان وەلڤەلەکان دەگرێت و پشکنینیان بۆ دەکات.
شێوازە بەدیلەکانی سۆنەری دۆپلەر چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا لەبری سۆنەری دۆپلەر، سی تی ئەنجیۆگرافی و ئێم ئاڕ ئای دڵ و خوێنبەرەکان دەتوانرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان بەکاربهێنرێت.
ئاڵۆزییەکانی سۆنەری دۆپلەر چین؟
سۆنەر هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە.
وێنەکانی سۆنەری دۆپلەر
نرخی سۆنەری دۆپلەر لە ئێران
سۆنەری دۆپلەر
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سۆنەری دۆپلەر
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سۆنەری دۆپلەر:
Doppler Ultrasound