سی تی ئەنژیۆگرافی (CTA) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سی تی ئەنژیۆگرافی
سی تی ئەنژیۆگرافی (CTA) جۆرێکی تایبەتی سی تی سکانە کە بە لێدانی بۆیاخ بۆ خوێنبەرەکان و شانەکانی تەنیشت، پشکنینیان بۆ دەکرێت. ئەم شێوازە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکانی وەک گیرانی خوێنبەرەکان، ئەنوێریسم، بارستەکان و … .
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سی تی ئەنژیۆگرافی
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۲۰ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سی تی ئەنژیۆگرافی
لە چ حاڵەتێکدا سی تی ئەنجیۆگرافی (CTA) ئەنجام دەدرێت؟
سی تی ئەنجیۆگرافی ڕێگایەکە بۆ چاودێریکردن و پشکنینی خوێنبەرەکانی دڵ. ئەگەر خوێنبەرەکان گیران یان دڕان، ئەوا بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەستنیشان دەکرێن.
چ کێشەیەک بە یارمەتی سی تی ئەنجیۆگرافی (CTA) دەستنیشان دەکرێت؟
- تەنگبوونەوە و گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ
- ئانوێریسم ئائۆرت
- پچڕانی ئانوێریسم ئائۆرت
سی تی سکان (ct scan) چی نیشان نادات؟
سی تی سکان زیاتر لە حاڵەتی ئۆرژانسیدا بەکاردێت و ناتوانێت بە ووردی هەندێک کێشە وەک تێکچوونی شانە نەرمەکان نیشان بدات. هەندێک لەوانە بریتین لە:
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی جگەر
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی منداڵدان
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات
جیاوازی نێوان سی تی سکان (ct scan) و ئێم ئاڕ ئای (MRI) چییە؟
سی تی سکان شەپۆلی تیشکی ئێکس بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی ناوەوەی لەش، هاوکات MRI بە مەیدانی موگناتیسی و شەپۆلی ڕادیۆیی کاردەکات. لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک سی تی سکان ناتوانێت کێشەکانی نەخۆشەکە دەربخات، دەتوانرێت MRI بەکاربهێنرێت.
ئایا سی تی سکان (ct scan) مەترسیدارە؟
سی تی سکان خۆی زیانی نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستەمی کاراییەکەی شەپۆلی تیشکی ئێکسە، ئەگەر پێویست بوو دەبێت لە ژێر نەزەری پزیشک ئەنجام بدرێت. لە هەمان کاتدا ئەنجامدانی سی تی سکان لە دایکانی دووگیاندا قەدەغەیە چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
چۆن سی تی ئەنجیۆگرافی (CTA) ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا گورچیلە و خوێنبەرەکانی کرۆنێری و بۆرییەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە دڵەوە چاودێری دەکرێن و بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس پشکنینیان بۆ دەکرێت. بە بەکارهێنانی سی تی ئەنجیۆگرافی، دەتوانرێت تەنگبوونەوە، گیران یان پچڕانی بۆرییەکان دەستنیشان بکرێت.
شێوازە بەدیلەکانی ئەنجیۆگرافی سی تی چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا ڕێگاکانی وەک ئەنجیۆگرافی دڵ، ئیکۆکاردیۆگرافی لە رێگەی زارەوە و ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان دەتوانن جێگەی ئەنجیۆگرافی سی تی بگرنەوە.
ئاڵۆزییەکانی سی تی سکان (ct scan) چین؟
- گێژی
- دڵەڕاوکێ
- هەستیاری بە کۆنتراست
وێنەکانی سی تی ئەنژیۆگرافی
نرخی سی تی ئەنژیۆگرافی لە ئێران
سی تی ئەنژیۆگرافی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سی تی ئەنژیۆگرافی
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سی تی ئەنژیۆگرافی:
CT Angiography، وێنەگرتنی پزیشکی