ئێم ئار ئای (MRI) دڵ و خوێنبەرەکان لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان

 ئێم ئار ئای (MRI) دڵ و خوێنبەرەکان شێوازێکە بۆ هەڵسەنگاندنی کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان. ئەم ڕێگایە بۆ شتگەلێک بەکاردێت وەک: قەبارە و چۆن کارکردنی وەلڤەلەکانی دڵ، ئەستووری و جوڵەی دیوارەکانی دڵ، ئەو زییانانەی کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە یان نەخۆشییەکانی دڵەوە دروست دەبن، کێشە لە پێکهاتەکانی ئائۆرت وەک ئانوێریسم یان پچڕان، هەوکردن یان گیرانی خوێنبەرەکان و … .

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

بێ نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بەبێ بێهۆشکردن

ماوه‌ی ئەنجام:

١۵ بۆ ۹٠ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

مانەوە لە ئێران:

۳ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان

لە حاڵەتەکانی وەک تۆمۆری دڵ و بۆرییە گەورەکاندا، پێویستە پشکنینی کارکردنی دڵ بکرێت، دەستنیشانکردنی تێکچوونی زگماکی دڵ، دەستنیشانکردنی نائاسایی ئائۆرت و … ئەنجامدانی ئێم ئار ئای (MRI) دڵ و خوێنبەرەکان زۆر پێوەستە.

دەتوانرێت ئێم ئار ئای (MRI) دڵ بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەمانەی خوارەوە:

  • پێکهاتە و کارکردنی وەلڤەلەکانی دڵ
  • کارکردنی دەریچەی دڵ
  • کێشەکانی ئەو پەردەیەی کە دڵی داپۆشیوە (پێریکاردیۆم)
  • پشکنینی هاتووچۆی خوێن لە بۆرییەکانی دڵدا

 

 ئێم ئار ئای (MRI) دڵ و خوێنبەرەکان ڕێگەیەکی نوێیە بۆ پشکنینی پێکهاتەی ماسولکەکانی دڵ و خوێنبەرەکانی. لەم شێوازەدا وێنەی ووردی ناوەوەی دڵ و خوێنبەرەکان بە بەکارهێنانی شەپۆلی مێغناتیسی و ڕادیۆیی ئامادە دەکرێت. بەپێی مەرجەکان، ئەم پرۆسەیە ڕەنگە لە نێوان ١٥ بۆ ٩٠ خولەکدا بخایەنێت.

بەشێوەیەکی گشتی ئێم ئار ئای (MRI) ڕێگەیەکی سەلامەتە بۆ پشکنینی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە وەک دڵ و خوێنبەرەکان کە هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە. هەندێک لە نەخۆشەکان باس لە سترێسی ئێم ئار ئای (MRI) دەکەن. هەروەها ئەگەری حەساسییەت بە دەرمانی کۆنتراست یەکێکە لە کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئێم ئار ئای(MRI) دڵ و خوێنبەرەکان.

پێش ئێم ئار ئای (MRI) بە شێوەیەکی ئاسایی بخۆ. پێویست ناکات واز لە خواردنی دەرمانەکانت بهێنیت. لە ڕۆژی MRI، کەرەستەی کانزایی وەک تۆقی مڵ، ساعەت نابێت بیهێنیت.

لە هەندێک حاڵەتدا لەبری ئێم ئار ئای دەتوانرێت سی تی ئەنجیۆگرافی، ئیکۆکاردیۆگرافی دڵ لە ڕێگەی پێستەوە، ئیکۆکاردیۆگرافی دڵ لە ڕێگەی سورێنچکەوە و سۆنەری دۆپلەر بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

وێنەکانی ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان

نرخی ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان لە ئێران

ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان

لە شاری تاران
$ 15 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان

لە ئێران
$ 10 بۆ 20 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری ئێم ئار ئای دڵ و خوێنبەرەکان:

MRI of the Heart and Blood Vessels، وێنەی پزیشکی

Scroll to Top