سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز

سونەری گورچیلە و بۆریەکانی میز جۆرێکە لە وێنەگرتنی پزیشکی کە شەپۆلی سۆنەری ئۆڵتراسۆند بەکاردەهێنێت بۆ پیشاندانی گورچیلە و بۆریەکانی میز. لەم شێوازەدا گورچیلە و کۆئەندامی میز (میزەڵدان و …) دەپشکنرێت و لە ڕووی شێوە و قەبارە و شوێن و بارستە یان بەرد و … .

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

بێ نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بەبێ بێهۆشکردن

ماوه‌ی ئەنجام:

۳۰ بۆ ۶٠ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

مانەوە لە ئێران:

۳ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز

ئەگەر نەخۆشەکە نیشانەکانی وەک ئازاری لایەنەکان، کزە کز کردن لە کاتی میز کردن، چلک‎کردنی بۆری میز، بوونی خوێن لە میزیدا هەبێت پێویستی بە ئەنجامدانی سۆنەری گورچیلە و بۆری میز هەیە. لە هەندێک حاڵەتدا ئەم ڕێگایە بۆ وەرگرتنی نمونەی گورچیلەش بەکاردێت.

سۆنەری گورچیلە و بۆری میز ڕێگایەکە بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی پەیوەست بە گورچیلە و کۆئەندامی میز. دەستنیشانکردنی هۆکاری هەوکردنی گورچیلە، هۆکاری ئازاری لایەنەکان و … لەو شتانەن کە لە سۆنەری گورچیلە و بۆری میزدا دەستنیشان دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.

دەتوانرێت کۆمەڵێک نەخۆشی بەرفراوان بە سۆنەری گورچیلە و بۆری میز دەستنیشان بکرێت، لەوانە:

  • بەردی گورچیلە و میزڵدان
  • بارستەی گورچیلە
  • تەنگبوونەوەی شۆینی دەرچوونی میز لە گورچیلە

هەندێک لەو تێکچوون و نەخۆشیانەی کە ناتوانرێت بە سۆنەری گورچیلە و بۆری میز دەستنیشان بکرێت بریتین لە:

  • چلک‎کردن و هەوکردنی گورچیلە
  • دەستنیشانکردنی بارستەی گورچیلە کە شێرپەنجەییە یان نا
  • لەکارکەوتنی گورچیلە

سۆنەری گورچیلە و بۆری میز بە بەکارهێنانی سۆنەری ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا، بە جوڵاندنی پرۆب لە پشت و لایەنەکانیدا، پزیشک وێنەی ناوەوەی گورچیلە و بۆری میز دەگرێت و پشکنینیان بۆ دەکات.

لە هەندێک حاڵەتدا لەبری سۆنەر و سی تی سکانی گورچیلە و میزڵدان و بۆری میز، ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوە و KUB بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی پەیوەست بە گورچیلە و بۆری میز.

سۆنەر هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە.

وێنەکانی سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز

نرخی سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز لە ئێران

سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز

لە شاری تاران
$ 10 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز

لە ئێران
$ 5 بۆ 15 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری سۆنەری گورچیلە و بۆریەکانی میز:

Kidney and Urinary Tracts Ultrasound، سۆنەری گورچیلە، سۆنەری میزڵدان

Scroll to Top