سۆنەری حەوزی پیاو (لە ڕێگەی سکەوە) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە
سونەری حەوزی پیاو (لە ڕێگەی سکەوە) جۆرێکە لە وێنەگرتنی پزیشکی کە بە بەکارهێنانی شەپۆلی ئۆڵتراسۆند ئەنجام دەدرێت. ئەم ڕێگایە بەکاردێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەندام و پێکهاتەکانی ناو حەوزی پیاو، وەک: میزڵدان، پرۆستات و … .
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۳۰ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە
لە چ حاڵەتێکدا سۆنەری حەوزی نێر (لە ڕێگەی سکەوە) ئەنجام دەدرێت؟
ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری کێشەی میزکردن و دەستنیشانکردنی هۆکاری ئازاری حەوز بر کار دێت.
کام ئەندامەکانی جەستە لە سۆنەری حەوزی نێردا پشکنینیان بۆ دەکرێت؟
سۆنەری حەوز شێوازێکە بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی پەیوەست بە حەوز. پرۆستات و میزڵدان و بۆرییەکانی خوێنی حەوز لەو شتانەن کە لە سۆنەری حەوزدا پشکنینیان بۆ دەکرێت.
چ نەخۆشییەک بە سۆنەری حەوز دەستنیشان دەکرێت؟
دەتوانرێت بە سۆنەری حەوز کۆمەڵێک نەخۆشی بەرفراوان دەستنیشان بکرێت، لەوانە:
- گرێی یان شێرپەنجەی میزڵدان
- گرێی یان شێرپەنجەی پرۆستات
- تێکچوونی خوێنبەرەکانی حەوز
چۆن سۆنەری حەوز لە ڕێگەی سکەوە ئەنجام دەدرێت؟
سۆنەری حەوز بە بەکارهێنانی شەپۆلی سۆنەری ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا پزیشک وێنەی حەوز دەگرێت بە جوڵاندنی پرۆب لەسەر بەشی خوارەوەی سک و پشکنینیان بۆ دەکات.
سۆنەری حەوز چی دەستنیشان ناکات؟
هەندێک لە تێکچوون و نەخۆشیەکان بە سۆنەری حەوز دەستنیشان ناکرێت کە بۆ میسال ئایا بارستەکە شێرپەنجەییە یان نا.
جۆرەکانی شێوازی سۆنەری حەوز بۆ پیاوان چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگە هەیە بۆ ئەنجامدانی سۆنەری حەوزی پیاوان کە بریتین لە:
- سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە
- سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە
ئاڵۆزییەکانی سۆنەری حەوز چین؟
سۆنەر هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە.
وێنەکانی سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە
نرخی سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە لە ئێران
سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە:
Male Pelvis Ultrasound (Through the abdomen)، سۆنەری حەوز، سۆنەری میزڵدان، سۆنەری ڕژێنی پرۆستات