سۆنەری حەوزی پیاو (لە ڕێگەی کۆمەوە) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە
سونەری حەوزی پیاو (لە ڕێگەی کۆمەوە) جۆرێکە لە وێنەگرتنی پزیشکی کە بە بەکارهێنانی شەپۆلی ئۆڵتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا سۆنەر بە وەسیلەی بۆرییەکی تەنک (Sonography Probe) و لە ڕێگەی کۆمەوە ئەنجام دەدرێت. سونەری حەوزی پیاو (لە ڕێگەی کۆمەوە) بەکاردێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەندام و پێکهاتەکانی ناو حەوزی پیاو، وەک: میزڵدان و پرۆستات و … .
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۳۰ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە
لە چ حاڵەتێکدا سۆنەری حەوزی نێر (لە ڕێگەی کۆمەوە) ئەنجام دەدرێت؟
ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری کێشەی میزکردن و دەستنیشانکردنی هۆکاری ئازاری حەوز بەکاردێت.
کام ئەندامەکانی جەستە لە سۆنەری حەوزی نێردا پشکنینیان بۆ دەکرێت؟
سۆنەری حەوز شێوازێکە بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی پەیوەست بە حەوز. پرۆستات و میزڵدان و بۆرییەکانی خوێنی حەوز لەو شتانەن کە لە سۆنەری حەوزدا پشکنینیان بۆ دەکرێت.
چ نەخۆشییەک بە سۆنەری حەوز دەستنیشان دەکرێت؟
دەتوانرێت بە سۆنەری حەوز کۆمەڵێک نەخۆشی بەرفراوان دەستنیشان بکرێت، لەوانە:
- گرێی یان شێرپەنجەی میزڵدان
- گرێی یان شێرپەنجەی پرۆستات
- تێکچوونی خوێنبەرەکانی حەوز
چۆن سۆنەری حەوز لە ڕێگەی کۆمەوە ئەنجام دەدرێت؟
سۆنەری حەوز بە بەکارهێنانی سۆنەری ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا، بە دانانی بۆرییەکی تەنک (پرۆب) و جوڵاندنی، پزیشک وێنە لە ناو حەوزەوە وەردەگرێت و پشکنینیان بۆ دەکات.
سۆنەری حەوز لە ڕێگەی کۆمەوە، چی دەستنیشان ناکات ؟
ئەم شێوازە لە هەندێک حاڵەتدا ناتوانێت کێشەکان بە ووردی دەستنیشان بکات کە ئایا بارستەکە شێرپەنجەییی یان نا.
جۆرەکانی شێوازی سۆنەری حەوز بۆ پیاوان چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگە هەیە بۆ ئەنجامدانی سۆنەری حەوزی پیاوان کە بریتین لە:
- سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە
- سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی سکەوە
ئاڵۆزییەکانی سۆنەری حەوزی نێر لە ڕێگەی کۆمەوە چین؟
سۆنەر هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە.
وێنەکانی سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە
نرخی سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە لە ئێران
سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سۆنەری حەوزی پیاو لە ڕێگەی کۆمەوە:
Male Pelvis Ultrasound (Transrectal)، سۆنەری حەوز، سۆنەری میزڵدان، سۆنەری ڕژێنی پرۆستات