لابردنی سپڵ بە نەشتەرگەری کراوە (سپڵێکتۆمی) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری سپڵ

لابردنی سپڵ بە نەشتەرگەری کراوە ڕێکارێکە بۆ لابردنی سپڵی  زییان لێکەوتوو. لەم شێوازەدا پزیشک بە دروستکردنی بڕین لە سکدا (لاپارۆتۆمی) دەگاتە بۆشایی ناو سک. لە کۆتاییدا سپڵ دەردەهێنرێت و سکەکە دەدوورێتەوە.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری سپڵ

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوه‌ی ئەنجام:

۲ بۆ ۳ کاتژمێر

مانەوە لە نەخۆشخانە:

٠ بۆ ۶ ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ۴ بۆ ۶ هەفتە

مانەوە لە ئێران:

۱۰ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری سپڵ

لە هەندێک حاڵەتدا پێویستی بە لابردنی سپڵ هەیە بە نەشتەرگەری، وەک:

  • پچڕان و خوێنبەربوون لە سپڵەوە
  • چلک‎کردنی سپڵ
  • شێرپەنجە
  • هەندێک نەخۆشی خوێن
  • کیسی سپڵ یان بارستە

لەو کەسانەی کە شایستەی لابردنی سپڵن، دەرنەهێنانی سپڵ دەبێتە هۆی لەدەستدان و کەمبوونەوەی خانەکانی خوێن. لەدەستدانی خانەکانی خوێن دەبێتە هۆی کەمخوێنی. لەو نەخۆشانەی کە سپڵیان پچڕاوە، دەرنەهێنانی سپڵ دەبێتە هۆی خوێنبەربوون و تەنانەت مردنیش. ئەو نەخۆشانەی کێشەی سپڵیان هەیە، نەبوونی نەشتەرگەری دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە.

بە لابردنی سپڵی زیانلێکەوتوو ئازار و ئاوسانی سک نامێنێت. ئەگەری کەمخوێنی وچلک‎کردن لە جەستەدا کەم دەبێتەوە. خوێنبەربوون لە نەخۆشانی پچڕانی سپڵدا دەوستێت. لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی سپڵ، ئەگەری توندبوونەوەی نەخۆشییەکە کەم دەبێتەوە.

بەگشتی ٢ شێوازی نەشتەرگەری هەیە بۆ لابردنی سپڵ:

لە نەشتەرگەری کراوەدا برینەکە گەورە دەبێت و ماوەی چاکبوونەوەی زیاتری دەوێت، بەلام لە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپیدا برینەکان بچووکن و ماوەی چاکبوونەوە خێراترە، بەپێی مەرجەکان پزیشک یەکێک لەم ٢ ڕێگایە هەڵدەبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە.

لە نەشتەرگەری کراوەدا بۆ دەرهێنانی سپڵ، پزیشک بە بڕینێک لە پێستی سکدا دەچێتە ناو بۆشایی سک و بە چاودێریکردنی ڕاستەوخۆ سپڵ لادەبات.

  • خوێنبەربوون
  • خوێن مەین
  • ئازار
  • ئاوسان
  • چلک
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن

وێنەکانی نەشتەرگەری سپڵ

نرخی نەشتەرگەری سپڵ لە ئێران

نەشتەرگەری سپڵ

لە شاری تاران
$ 1250 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری سپڵ

لە ئێران
$ 1000 بۆ 2000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری نەشتەرگەری سپڵ:

Spleen Removal (Splenectomy) by Open Surgery، لاپارۆتۆمی، نەشتەرگەری سپڵ، نەشتەرگەری لابردنی سپڵ، سپڵێکتۆمی، نەشتەرگەری سک، نەشتەرگەری کراوەی

Scroll to Top