نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ (Voice Masculinization) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ
نەشتەرگەری پیاوانە کردنی دەنگ کە بە نەشتەرگەری مەسکولیزەیشینی دەنگ ناسراوە، لەسەر ئەو پیاوانە ئەنجام دەدرێت کە دەنگێکی مێینەیان هەیە یان ئەو ژنانەی ئارەزووی گۆڕینی ڕەگەزیان هەیە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
1 بۆ 2 کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
١ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای 1 بۆ 2 ڕۆژ
مانەوە لە ئێران:
7 بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ
نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ (Voice Masculinization) چییە؟
نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ (Voice Masculinization) پرۆسەیەکە کە دەنگی ژنانە دەگۆڕدرێت بۆ دەنگێکی پیاوانە.
نەشتەرگەری گۆڕینی دەنگ بە چەند ڕێگا ئەنجام دەدرێت؟
نەشتەرگەری گۆڕینی دەنگ بە ٢ ڕێگا ئەنجام دەدرێت کە بریتین لە:
- نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ
- نەشتەرگەری ژنانەکردنی دەنگ
کەی نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ (Voice Masculinization) ئەنجام دەدرێت؟
نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ (Voice Masculinization) زیاتر لە ٢ حاڵەتدا ئەنجام دەدرێت:
- ئەو پیاوانەی دەنگیان نەرم و ژنانەیە و مەیلیان هەیە دەنگێکی پیاوانەتریان هەبێت
- ئەو کەسانەی کە ڕەگەزەکەیان لە کاتی لەدایکبووندا مێینە هەڵبژێردراوە بەڵام مەیلی پیاوانەیان هەیە وەک بەشێک لە نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز
دوای نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ (Voice Masculinization)، دەنگی ژنانە دەگۆردرێت بە دەنگێکی پیاوانە.
ئایا ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ ڕوودەدەن هەمیشەییین؟
بەڵێ ئەم شێوازە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری هەمیشەیی لە دۆخی تارەکانی دەنگیدا بۆیە کاریگەرییەکانی هەمیشەیی دەبن.
نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ (Voice Masculinization) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە بڕین و گۆڕینی درێژی و ئەستووبوون و قەبارەی تارەکانی دەنگ، دەنگەکە دەکاتە دەنگێکی پیاوانە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- زیان بە دەمارەکان
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسییەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ
نرخی نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ لە ئێران
نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری پیاوانەکردنی دەنگ:
Voice Masculinization Surgery، نەشتەرگەری گۆڕینی دەنگ، نەشتەرگەری قوڕگ