نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ (Facial Feminization) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ
ئەو پیاوانەی دەیانەوێت ڕەگەزیان بگۆڕن پێویستە ڕووخساری نێریان بگۆڕن بۆ مێ. ئەم نەشتەرگەرییە کە بە مێینەکردنی فێمنیزەیشێن ناسراوە، شانە نەرمەکان و ئێسکەکانی دەموچاو بە شێوەیەک دەگۆڕێت کە دەموچاوی کەسەکە ناسکتر و ژنانەتر دەبێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ
ئاستی مەترسی:
مامناوەند
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
6 بۆ 8 کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
١ بۆ ٢ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ۴ ڕۆژ
مانەوە لە ئێران:
۱۰ بۆ ۱۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ
نەشتەرگەری گۆڕینی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ (ژنانەکردنی دەموچاو) چییە؟
ئەم شێوازە جۆرێکە لە تەکنیکی نەشتەرگەری کە دەموچاوی نێر دەگۆڕێت بۆ مێ. ئەو کەسانەی لە کاتی لەدایکبووندا نێر هەڵبژێردراون بەڵام مەیلی مێینەیان هەیە، بە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە ڕووخساریان مێینە دەبێت.
جۆرەکانی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز چین؟
- نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ (Facial Feminization)
- نەشتەرگەری خوارەوەی جەستە بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ (Vaginoplasty)
- نەشتەرگەری بەشی سەرەوەی جەستە بۆ گۆڕینی ڕەگەزی نێر بۆ مێ (Chest Feminization)
- نەشتەرگەری پیاوانەکردنی سنگ بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە مێیەوە بۆ نێر (Chest Masculinization)
- نەشتەرگەری گۆرینی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە مێیەوە بۆ نێر (Facial Masculinization)
- نەشتەرگەری بەشی خوارەوەی جەستە بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە مێیەوە بۆ نێر به مێتۆئیدۆپلاستی و فالۆپلاستی
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری گۆڕینی دەموچاو ئەنجام دەدرێت بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ؟
ئەم شێوازە بەکاردێت بۆ دروستکردنی ڕووخساری مێینەیی لە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ڕەگەزیان لە نێرەوە بگۆڕن بۆ مێ. بۆ ئەم کەسانە لە کاتی لەدایکبووندا ڕەگەزی نێریان بۆ هەڵبژێردراوە، بەڵام مەیلی مێینەیان هەیە.
دوای نەشتەرگەری گۆرینی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ چی ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری گۆرینی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ (ژنانەکردنی دەموچاو)، ڕوومەتەکان بەرجەستە دەکرێن، چەناگە و لووت وردتر و بچووکتر دەبنەوە، هێڵی شەویلاگ بە شێوەیەکی مێینەیی ڕاست دەکرێتەوە. ئامانج لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکاریانە ژنانەکردنی ڕووخساری کەسەکەیە.
جۆرەکانی گۆڕینی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ گۆڕینی دەموچاو:
- گۆڕینی دەموچاو بێ نەشتەرگەری، وەک لێدانی ژێڵ بۆ ناو دەموچاو (فیلەر) و لێدانی چەوری بۆ دەموچاو
- نەشتەرگەری گۆرینی دەموچاو
ئایا ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەهۆی نەشتەرگەری گۆرینی دەموچاوەوە ڕوودەدەن هەمیشەیین؟
بەڵێ ئەم نەشتەرگەرییە ڕێگەیەکی هەمیشەییە بۆ گۆڕینی دەموچاو لە نێرەوە بۆ مێ. واتە بە تێپەڕبوونی کات ڕوخساری کەسەکە نابێتە پیاوانە.
ئایا دەتوانیت دوای نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز منداڵت هەبێت؟
بەڵێ، لە ئێستادا چەندین ڕێگە هەیە بۆ ئەوەی کەسانی ڕەگەزگۆڕاو منداڵیان هەبێت وهک:
چۆن نەشتەرگەری گۆرینی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ (ژنانەکردنی دەموچاو) ئەنجام دەدرێت؟
ئەم شێوازە جۆرێکە لە نەشتەرگەری پێشکەوتووی دەموچاو، لەم پەۆسەیەدا ڕوومەتەکان بە پرۆتێزیان ئیمپلەنت بەرجەستە دەکرێن، لووت بچووکتر و ووردتر دەبێت، چەناگە بچووکتر و تیژتر دەبێت بە پرۆتێز یان گواستنەوەی چەوری. هەروەها ئەگەر پێویست بوو شوێنی گەشەی موو لەسەر سەر دەگۆڕدرێت و مۆدێلی برۆ دەستکاری دەکرێت.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری گۆڕینی دەموچاو چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- خوێن مەین
- زیان بە دەمارەکان
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ
نرخی نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ لە ئێران
نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری مێینەکردنی دەموچاو بۆ گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ:
Transgender Male to Female Face surgery، Facial Feminization، نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەزی نێر بۆ مێ، نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز، نەشتەرگەری دووبارە تەرخانکردنی نێر بۆ مێ، نەشتەرگەری بەرزکردنەوەی دەموچاو