نەشتەرگەری لیفتی ڕان لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری لیفتی ڕان
لە نەشتەرگەری لیفتی ران و جوانکاریدا پزیشکی نەشتەرگەری چەوری و پێستی زیادە بە بڕینی جۆراوجۆر لەسەر ران لادەبات و پێستی بەشە جیاوازەکانی ران ڕادەکێشێت و لیفتی دەکاتەوە بۆلەبەین بردنی شلبوونەوەی ران. نەشتەرگەری لیفتی ران رێکارێکی تاڕادەیەک هەمیشەییە و لانیکەم ١٠ ساڵ دەخایەنێت. هەروەها پەڵەی نەشتەرگەری لە نەشتەرگەری لیفتی راندا زۆر بچووک دەبێت و نابینرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری لیفتی ڕان
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
٢ بۆ ٣ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
1 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ٤ ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
7 بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لیفتی ڕان
نەشتەرگەری لیفتی ڕان چییە؟
نەشتەرگەری لیفتی ڕان ڕێگایەکە بۆ بچووککردنەوەی سایزی ڕانەکان. لەم شێوازەدا پێست و چەوری زیادەی ئەو شوێنانە بە نەشتەرگەری لادەبردرێن بۆ ئەوەی ڕانەکان باریکتر و درێژتر و جوانتر بن.
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری لیفتی ڕان بەکاردەهێنرێت؟
ئەگەر کەسێک نەتوانێت سایزی خۆی بە ڕێگە بێنەشتەرگەریەکان کەم بکاتەوە ، یان ئەگەر پێستی ڕانەکان شل بووبێتەوە، دەتوانێت نەشتەرگەری لیفتی ڕان بەکاربهێنێت. ئەم نەشتەرگەرییە زیاتر بۆ ئەو خانمانە بەکاردێت کە ڕانیان قەلەوە چەوری زۆرە.
دوای نەشتەرگەری لیفتی ڕان چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری لیفتی ران، پێست و چەوری زیادەی ڕانەکان بە نەشتەرگەری لادەبردرێن. لە ئەنجامدا ڕانەکان باریک دەبنەوە و سایزیان کەم دەبێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنیانە دەتوانن متمانە بەخۆبوون زیاد بکەن و کوالیتی ژیانی مرۆڤ باشتر بکەن.
ئایا ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی نەشتەرگەری لیفتی ڕان ڕوودەدەن هەمیشەییین؟
بەڵێ، نەشتەرگەری لیفتی ڕان ڕێگەیەکی تاڕادەیەک هەمیشەییە (لانی کەم ١٠ ساڵ). پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لە نەشتەرگەری لیفتی ڕان بەدەست بهێنرێت، پێویستە خۆراکی دروستت هەبێت و ڕۆژانە وەرزشی ڕێکوپێک ئەنجام بدەیت.
ئایا نەشتەرگەری لیفتی ڕان، لادان و خواربوونی ڕانیش ڕاست دەکاتەوە؟
نەخێر، لادانى ڕانەکان زیاتر پەیوەندی بە ئێسکەکانیەوە هەیە. ئەمەش لەکاتێک دایە کە لە نەشتەرگەری لیفتی ڕان، پێست و چەوریەکان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
جۆرەکانی لیفتی ران چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ ئەنجامدانی لیفتی ران:
لیفتی ڕان بێ نەشتەرگەری وەک:
- لیفت بە لەیزەر
- مێزۆتراپی
- لێدانی ئەنزیم
لیفتی ڕان بە شێوازی نەشتەرگەری وەک:
- نەشتەرگەری لیفتی ڕان
- لیپۆساکشێن لیپۆماتیک ڕان
نەشتەرگەری لیفتی ڕان چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە نەشتەرگەری لیفتی ڕاندا پزیشک بە بڕینی بەشەکانی ڕان چەوری و پێستی زیادە لادەبات. پاشان پێستی شوێنی نەشتەرگەری دەکێشێت و بە ووردی دەیدوورێتەوە. لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییەدا سایزی ڕانەکان کەم دەبێتەوە و فۆرمەکەی جوانتر دەبێت.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری لیفتی ڕان چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- خوێن مەین
- زیان بە دەمارەکان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری لیفتی ڕان
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری لیفتی ڕان لە ئێران
نەشتەرگەری لیفتی ڕان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری لیفتی ڕان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری لیفتی ڕان:
Thigh Lift Surgery، نەشتەرگەری جوانکاری ڕان، نەشتەرگەری لاوازکردنی ڕان، لیفتی ڕان، نەشتەرگەری ڕان