سی تی سکانی (CT Scan) مل لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سی تی سکانی مل
سی تی سکانی (CT Scan) مل شێوازێکە بۆ پشکنینی پێکهاتەکانی مل. بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت بارستە، خوێنبەربوون یان تێکچوونی پێکهاتەکانی دیکەی مل دەستنیشان بکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سی تی سکانی مل
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
١۰ بۆ ۳٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سی تی سکانی مل
لە چ حاڵەتێکدا سی تی سکانی (ct scan) مل ئەنجام دەدرێت؟
سی تی سکانی مل ڕێگایەکە بۆ هەڵسەنگاندنی کێشەی پێکهاتەییەکانی ئەم ئەندامە. لە حاڵەتە گومانلێکراوەکانی بارستەی ژێر زمان یان ژێر شەویلاگ، چلکی مل یان هەوکردن، بارستەی مل یان زمان، شێرپەنجەی مل، سی تی سکانی مل پێویستە.
چ کێشەیەک بە سی تی سکانی (ct scan) مل دەستنیشان دەکرێت؟
- گرێ لە ناوچەی مل
- شێرپەنجەی مل و ئەندامەکانی پەیوەندیدار
- شێرپەنجەی زمان
- شێرپەنجەی غوددهکانی دەوری مل
- بوونی شتێکی نامۆ لە ناوچەی مل
سی تی سکان (ct scan) چی نیشان نادات؟
سی تی سکان زیاتر لە حاڵەتی ئۆرژانسیدا بەکاردێت و ناتوانێت بە ووردی هەندێک کێشە وەک تێکچوونی شانە نەرمەکان نیشان بدات. هەندێک لەوانە بریتین لە:
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی جگەر
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی منداڵدان
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات
جیاوازی نێوان سی تی سکان (ct scan) و ئێم ئاڕ ئای چییە؟
سی تی سکان شەپۆلی تیشکی ئێکس بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی ناوەوەی لەش، هاوکات MRI بە مەیدانی موگناتیسی و شەپۆلی ڕادیۆیی کاردەکات. لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک سی تی سکان ناتوانێت کێشەکانی نەخۆشەکە دەربخات، دەتوانرێت MRI بەکاربهێنرێت.
ئایا سی تی سکان (ct scan) مەترسیدارە؟
سی تی سکان خۆی زیانی نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستەمی کاراییەکەی شەپۆلی تیشکی ئێکسە، ئەگەر پێویست بوو دەبێت لە ژێر نەزەری پزیشک ئەنجام بدرێت. لە هەمان کاتدا ئەنجامدانی سی تی سکان لە دایکانی دووگیاندا قەدەغەیە چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
سی تی سکانی (ct scan) مل چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لە سی تی سکاندا، بۆشاییەکانی ناو مل بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس چاودێری دەکرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت. بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت نەخۆشیەکانی شانەکانی مل و دەوری مل دەستنیشان بکرێت.
شێوازە بەدیلەکانی سی تی سکانی مل چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت لەبری سی تی سکان، وێنەگرتنی مل و ئێم ئار ئای مێشک و بڕبڕەی پشت بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی پەیوەست بە مل.
ئاڵۆزییەکانی سی تی سکان (ct scan) چین؟
- گێژی
- سترێس
- هەستیاری بە کۆنتراست
وێنەکانی سی تی سکانی مل
نرخی سی تی سکانی مل ئێران
سی تی سکانی مل
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سی تی سکانی مل
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سی تی سکانی مل:
Neck CT Scan، وێنەگرتنی پزیشکی