نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو (تەواوی ڕووخسار) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو
لە نەشتەرگەری لیفتی دەموچاودا، پزیشکی نەشتەرگەری بە دروستکردنی بڕینی جیاواز لەسەر شوێنە جیاوازەکانی دەموچاو پێستی زیادە لادەبات و بەشە جیاوازەکانی دەموچاو دەکێشێت و بەرزی دەکاتەوە تاکو شلبوونەوە و داکەوتنی دەموچاو درووست بکات.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو
بڕی مەترسییەکەی:
کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
3 بۆ 5 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
1 ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای 1 بۆ 2 ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
۷ بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو
نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو چییە؟
نەشتەرگەری لیفت ڕێگایەکە بۆ گەنجکردنەوە و جوانکردنی دەموچاو، لەو ماوەیەدا پێستی دەموچاو بە یارمەتی نەشتەرگەری دەکێشرێت بۆ ئەوەی توندتر و جوانتر دەربکەوێت.
جۆرەکانی شێوازەکانی گەنجکردنەوەی پێست چین؟
بۆ گەنجکردنەوەی پێست چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر هەیە وەک:
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو (تەواوی ڕووخسار) بەکاردەهێنرێت؟
نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو بەکاردێت بۆ لابردن و چارەسەرکردنی شلبوونەوەی پێست و چرچی قوولی دەموچاو.
نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو بەکاردێت بۆ لابردنی پێستی شل لە کام شوێن؟
ئەم ڕێگایە بەکاردێت بۆ لابردنی پێستی شل و زیادە لە ناوچەی ڕوومەت و شلبوونەوەی پێستی ناوچەی شەویلاگ، هەروەها بۆ لابردنی چرچی قووڵی ژێر چاو.
ئایا پەڵەکانی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو دیار دەبن؟
لە نەشتەرگەری لیفتی دەموچاودا پزیشکی نەشتەرگەری بڕین لە ناوچەی دەوروبەری گوێ و هێڵی قژ و ژێر چەناگە دەکات بۆ لابردنی پێستی زیادە. بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنانە کەمتر دیارن، بۆیە تا ڕادەیەکی کەم برینەکان دەبینرێن. لە لایەکی ترەوە ئەم بابەتە پەیوەستە بە ئەزموون و لێهاتوویی پزیشکی نەشتەرگەرییەوە.
دوای نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو (تەواوی ڕووخسار) چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو، پێستی شل لادەبرێت و چرچ و لۆچی نامێنێت. لە ئەنجامدا پێست کێشراوە دەبێت و گەنجتر دەردەکەوێت. ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانەی کە لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییەدا دروست دەبن، دەتوانن متمانە بەخۆبوون باشتر بکەن و کوالیتی ژیانی مرۆڤ زیاد بکەن.
جۆرەکانی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو چین؟
- شێوازی تەقلیدی لیفتی دەموچاو کە تێیدا هەموو دەموچاو بەرز دەکرێتەوە
- شێوازی SMAS کە تێیدا نەشتەرگەری لیفتی لە دوو سێیەمی خوارەوەی دەموچاو ئەنجام دەدرێت
ئایا نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو دەتوانرێت بگەڕێتەوە؟
نەخێر، چونکە لەم شێوازەدا پێستی زیادە دەبڕدرێت و لادەبردرێت، کاریگەرییەکانی درێژخایەنن. بەگشتی کاریگەرییەکانی نەشتەرگەری لیفت تا ١٠ساڵ دەخایەنێت.
نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو بە تەواوی چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە بڕینی پێستی ناوچە لاوەکییەکان، دەموچاو دەکشێت و ڕاستی دەکاتەوە. پاشان پێستی زیادە لادەبردرێت. لە کۆتاییدا هەردوو لای پێست بەیەکەوە دەبەسترێتەوە و بە ووردی دەدورین. ئەم پرۆسەیە چرچ و لۆچی لادەبات و پێستی دەموچاو توند دەکاتەوە.
کاریگەری لاوەکی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو چین؟
نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو هیچ ئاڵۆزیەکی تایبەتی نییە. کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە خوێنبەربوون، هەوکردن، دواکەوتنی چاکبوونەوەی برین و حەساسییەت.
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو لە ئێران
ئایا ئەنجامدانی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو لە ئێران بژاردەیەکی باشە؟
بەڵێ ئێران یەکێکە لە باشترین بژاردەکان بۆ نەشتەرگەری پزیشکی و جوانکاری لە هەموو جیهاندا. کەمی نرخ و بەرزی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان وایکردووە کە گەشتیارێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە بۆ نەشتەرگەری گەشت بکەن بۆ ئێران.
چ پزیشکێک نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو لە ئێران ئەنجام دەدات؟
نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو لە ئێران زیاتر لە لایەن پزیشکانی نەشتەرگەری و نەشتەرگەری جوانکارییەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامدانی فول لیفت لە ئێران بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە سوودەکانی چییە؟
لە سوودەکانی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دەتوانرێت ئاماژە بەم شتانە بکرێت:
- پزیشکی پسپۆڕ و پسپۆڕی شارەزا
- نەخۆشخانە و کلینیکی ئامێری باش
- کاتێکی زۆر چاوەڕوانی بۆ نەخۆشە بیانییەکان نییە
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ گەشتیارانی بیانی
- نرخێکی کەم بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و جوانکاری
ئایا دەتوانم پێش نەشتەرگەری چەند پزیشکێک ببینم؟
بەڵێ ئەگەر ویستت دەتوانیت ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکە جیاوازەکان بکەیت و بۆچوونەکانیان بەکاربهێنیت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێمە باشترین پزیشکانی ئێرانمان هەڵبژاردووە و پێتان دەناسێنین، بۆیە پێویست بە خەمی ئەم بابەتە ناکات.
چۆن بتوانم باشترین پزیشک لە ئێران بدۆزمەوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لیفتی تەواوی دەموچاو؟
لە ئێران دکتۆر باری دەموچاوت دەپشکنین و باشترین پزیشکانی جوانکاری دەناسێنین. دەتوانیت بە وردی ئەو پزیشکە هەڵبژێریت کە دەتەوێت بە پشکنینی وێنەی پێش و دوای ئەو نەشتەرگەرییانەی کە ئەنجامدراون.
ئایا دەتوانم پزیشکەکەم بگۆڕم؟
ئێمە لە ئێران دکتۆرەوە بە توندییەکی تەواو پزیشکەکان هەڵدەبژێرین. ئەگەر بەهەر هۆکارێک بێت لە پزیشکەکەت ڕازی نەبوویت، دەتوانیت پزیشکێکی تر هەڵبژێریت بۆ چارەسەرکردن.
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو لە ئێران
نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
تێچووی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لیفتی تەواوی دەموچاو لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە چەندە؟
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە کە خزمەتگوزاری پزیشکی بە تێچووی زۆر کەمتر پێشکەش دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە کوالیتی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ئاستی وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپیدایە.
ئایا نرخی هۆتێلەکە لەسەر نرخی پاکێجی فەیس لیفتەکە حیساب دەکرێت؟
نەخێر، چونکە تێچوون و ئاسانکارییەکانی هۆتێلەکان زۆر جیاوازن. هەروەها لە لایەکی ترەوە ژمارەی ڕۆژەکانی مانەوەی کەسەکە نازانرێت. دەتوانیت هەموو جۆرە هۆتێلەکانی شارە جیاوازەکان ببینیت و بەراوردیان بکەیت بە ئاماژەدان بە بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکان. دوای هەڵبژاردنی شوێنی نیشتەجێبوونی دڵخواز، تێچوونەکەی حیسابی بۆ دەکرێت و زیاد دەکرێت بۆ نرخی پاکێجی فەیسلیفت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نرخی هۆتێلەکان لەلایەن خودی هۆتێلەکەوە ڕاگەیەندراوە و ئێران دکتۆر هیچ گۆڕانکارییەکی لە نرخەکاندا نەکردووە.
تێچووی پاکێجی فەیس لیفت لە ئێران چۆن حیساب دەکرێت؟
تێچووی پاکێجی فەیس لیفت بریتییە لە کرێی نەخۆشخانە، کەلوپەلی بەکارهێنراو، کرێی پزیشک، خزمەتگوزاری پەرستاری و کۆمیسیۆنی کۆمپانیا.
بۆ پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو چۆن پارە دەدرێت؟
تێچووی پاکێجەکە بە شێوەی کاش وەردەگیرێت. ٥٠٪ تێچووی دوای چوونە ناو ئێران و ٥٠٪ی تریش دوای نەشتەرگەری وەردەگیرێت.
چۆن دەتوانم تێچووی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو لە ئێران کەم بکەمەوە؟
تێچووی نەشتەرگەری لیفتی دەموچاوی تەواو لە ئێران زۆر کەمترە لە وڵاتانی دیکەی جیهان. دەتوانیت هەندێک پارە پاشەکەوت بکەیت بە مانەوە لە هۆتێلە هەرزانەکان.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو:
Face Lift Surgery (Total Face)، Rhytidectomy، Meloplasty، نەشتەرگەری دابەزینی ڕووخسار، نەشتەرگەری جوانکاری دەموچاو، لیفتی دەموچاو، نەشتەرگەری دەموچاو