پڕکردنەوەی ددانەکان بە مادەی هاوڕەنگی ددان (کۆمپۆزیت) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی پڕکردنەوەی ددانەکان بە کۆمپۆزیت
لە پڕکردنەوەی ددان بە مادەی سپی ڕەنگی ددان، ئەو ددانە خراپبووەی کە نۆژەن کراوەتەوە پڕ دەکرێتەوە لە مادەی ڕەنگی ددان کە پێی دەوترێت کۆمپۆزیت. دوای پڕکردنەوەی ددانەکە لە کۆمپۆزیت، ددانە پڕکراوەکە ڕەنگێکی تەواو سروشتی دەبێت و هەمان ڕەنگی ددانەکانی تری دەبێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی پڕکردنەوەی ددانەکان بە کۆمپۆزیت
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوەی ئهنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
ماوەی مانەوە لە ئێران:
۵ بۆ ۷ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە پڕکردنەوەی ددانەکان بە کۆمپۆزیت
پڕکردنەوەی ددان بە هەمان مادەی هاوڕەنگی ددان (کۆمپۆزیت) چییە؟
لەو دۆخەدا کە ددانەکە ڕزیوە، پێویستە پرۆسەی پڕکردنەوەی لەسەر ئەنجام بدرێت. لەم شێوازەدا بەشێ رزێوی ددانەکە تڕاش دەدرێت و خالی دەکرێت. لەم دواییدا پێویستە شوێنی بەتاڵ بە کەرەستەی تایبەت پڕ بکرێتەوە. ئەم ماددە تایبەتە کە هاوڕەنگی ددانەکەیە، پێی دەوترێت کۆمپۆزیت.
لە چ حاڵەتێکدا پڕکردنەوەی ددان بەکاردەهێنرێت؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پڕکردنەوەی ددانەکان کاتێک ئەنجام دەدرێت کە ددانەکە دەست بە ئازار دەکات. ئەگەر پزیشکی ددان زیان یان خراپبوونی ددانەکەی دەستنیشان کرد، شێوازی چاککردنەوەی ددانەکان یان پڕکردنەوەی ددانەکان بۆ چارەسەرکردن بەکاردەهێنرێت.
جۆرەکانی کەرەستەی پڕکردنەوەی ددان چین؟
بۆ پڕکردنەوەی ددانی ڕزیو کەرەستەی جیاواز وەک زێڕ و ئامالگام و کۆمپۆزیت بەکاردەهێنرێت.
سوود و زیانەکانی پڕکردنەوەی ددان بە مادەی هاوڕەنگی ددان (کۆمپۆزیت) چین؟
زیانەکانی ئەم مادەیە کەمی هێزەکەیەتی، هەروەها سوودەکەی ئەوەیە کە هاوڕەنگی ددانەکەیە، ئەمەش وا دەکات کاریگەرییەکانی نۆژەنکردنەوەکە نەبینرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بۆ پڕکردنەوەی ددانی پێشەوە گونجاون.
دوای پڕکردنەوەی ددانەکە بە مادەی کۆمپۆزیت چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای پڕکردنەوەی ددانەکە بە مادەی هاوڕەنگ (کۆمپۆزیت)، هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەنگی ددانەکەدا ڕوونادات. بۆیە نازانرێت کە ددانەکە نۆژەن کراوەتەوە، هەر لە بەر ئەوەش لەڕووی جوانکارییەوە هیچ کێشەیەک بۆ نەخۆشەکە دروست ناکات.
چۆن پڕکردنەوەی ددان بە کەرەستەی هاوڕەنگی ددان (کۆمپۆزیت) ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا سەرەتا بەشە خراپبووەکانی ددانەکە بە ووردی لادەبردرێن. دوای لابردنی بەشە ڕزیوەکان، بەشە بەتاڵەکان پڕ دەکرێنەوە بە کۆمپۆزیت (مادەی هاوڕەنگی ددان).
کاریگەری لاوەکی پڕکردنەوەی ددان بە مادەی هاوڕەنگی ددان چین؟
پڕکردنەوەی ددان بەشێکە لە گەڕاندنەوەی ددانی خراپبوو. یەکێک لە کێشەکانی پڕکردنەوەی ددان بە کۆمپۆزیت کەمتربوونی هێزەکەیەتی بە بەراورد بە مادەکانی تر.
وێنەکانی پێش و پاشی پڕکردنەوەی ددانەکان بە کۆمپۆزیت
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی پڕکردنەوەی ددانەکان بە کۆمپۆزیت لە ئێران (بۆ هەر یەکەیەک)
پڕکردنەوەی ددانەکان بە کۆمپۆزیت
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
پڕکردنەوەی ددانەکان بە کۆمپۆزیت
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری پڕکردنەوەی ددانەکان بە کۆمپۆزیت:
Dental Fillings (with Same Colored Material or Composite)، گەڕاندنەوەی ددان، پڕکردنەوەی ددانێکی تێکچوو، چارەسەری ئازاری ددان، پزیشکی ددان، پڕکردنەوەی ددانەکان بە مادەی هاوڕەنگی ددان