چاککردنەوەی خراپبوونی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی چاککردنەوەی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە لە ئێران
کاتێک کە رزینی ددان و زیانەکانی، بە ڕیشەی ددان گەیشتبێت، ددانەکە تەراش دەدرێت بۆ لابردنی ئەو شوێنانەی کە خراپ بوون تا ریشەی دداناکە بۆ پزیشکەکە دەرکەوێت. دواتر پزیشک، ڕیشە و دەماری ددانەکە خالی دەکات. چاککردنەوەی رزینی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ڕیشە لە یەک یان دوو دانیشتن ئەنجام دەدرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی چاککردنەوەی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
٣٠ خولەک بۆ ١ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
ڕاستەوخۆ دوای چارەسەرکردن
مانەوە لە ئێران:
5 بۆ 7 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە چاککردنەوەی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە
چاککردنەوەی خراپبوونی ددان چییە؟
لەناوچوونی شانەکانی ددان کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە هۆی ئازاری ددان، پێی دەوترێت خراپبوونی ددان. لەم دۆخەدا ناوەوەی ددانەکە دەرزێت و دەماری ددانەکە لەوانەیە ئازاری پێ بگات. چاککردنەوەی خراپبوونی ددان واتە لابردنی خراپبوونی ددان و چاککردنەوەکەی.
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە خراپبوونی ددان چاک بکرێتەوە؟
ئەگەر ددانەکە زیانی پێگەیشت و ئەم تێکچوونە ئازاری هەبوو، پێویستە خراپبوونی ددانەکە چاک بکرێتەوە.
ئەگەر خراپبوونی ددان چاک نەکرێتەوە چی ڕوودەدات؟
لەم حاڵەتەدا ئازاری نەخۆشەکە توندتر دەبێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددان. چارەسەرنەکردنی خراپبوونی ددانەکان لە کاتی خۆیدا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەوکردنەکە بۆ ددانەکانی تر یان بۆ ئەندامەکانی تری لەش.
دوای چاککردنەوەی خراپبوونی ددان چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای چاکبوونەوەی خراپبوونی ددانەکە ئازاری ددانەکە کەم دەبێتەوە و ڕێگری لە پێشکەوتنی هەوکردنەکە دەکرێت بۆ شوێنەکانی تر.
ئایا چاککردنەوەی خراپبوونی ددان بە ئازارە؟
لە بنەڕەتدا نابێت لە کاتی چاککردنەوەی ددان هەست بە ئازار بکەیت. پزیشکی لێهاتووی ددان ڕێگەت پێنادات هەست بە ئازار بکەیت بە سڕکردنی ئەو شوێنە.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەری خراپبوونی ددان چین؟
- چارەسەری خراپبوونی ددان بە گەڕاندنەوەی ریشە
- چارەسەری سادە بێ چارەسەری کەناڵی ریشە
چۆن چارەسەری خراپبوونی ددان بە چارەسەری کەناڵی ریشە دەکرێت؟
لەم شێوازەدا سەرەتا ڕووی ناوەوەی ئەو ددانەی کە چلکی کردووە و تێکچووە خالی دەکرێت. پاشان پزیشکی ددان کەناڵی ڕیشەکان دەناسێتەوە و دەمارەکەی لادەبات. دوای ئەمەش ئەو بەشانەی باسکراون خاوێن دەکرێنەوە و لە کۆتاییدا پڕ دەکرێنەوە لە مادەی وەک ئامالگام (ڕەنگی زیو)، کۆمپۆزیت (هاوڕەنگی ددانەکان) یان زێڕ.
ئاڵۆزییەکانی خراپبوونی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە چین؟
- ئازار
- چلک
- خوێنبەربوون
- حەساسیەت بە دەرمان
- پێویست بە دووبارە چاککردنەوە
وێنەکانی چاککردنەوەی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە
نرخی چاککردنەوەی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە لە ئێران (بۆ هەر یەکەیەک)
چاککردنەوەی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
چاککردنەوەی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری چاککردنەوەی ددان لەگەڵ چارەسەری کەناڵی ریشە:
Dental Restoration with Root Canal Treatment، پڕکردنەوەی ددانەکان، چارەسەری خراپبوونی ددانەکان، چارەسەری ئازاری ددان، پزیشکی ددان