نەشتەرگەری لادانی دیواری ناوەوەی لووت (سێپتۆپلاستی) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری لادانی لووت
دیواری ناوەوەی لووت کە پێی دەوترێت سێپتۆم لە هەندێک کەسدا خووار دهبێت، هەندێک جار لادانێکی توندی لووتەکە کێشە لە کەسەکەدا دروست دەکات، ئەگەر کەسێک ئەم کێشەیەی هەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا نایەوێت نەشتەرگەری جوانکاری لووت یان رینۆپلاستی بکات، دەتوانێت لادانەکە ڕاست بکاتەوە بە بەکارهێنانی نەشتەرگەری سیپتۆپلاستی.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری لادانی لووت
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
١ بۆ ٣ کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
لە هەمان ڕۆژ دەرچوون
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
۵ بۆ ۷ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لادانی لووت
لادانى دیواری ناوەوەی لووت چییە؟
لەناو لووتدا دیوارێک هەیە کە دوو لای لووت جیادەکاتەوە. ئەگەر ئەم دیوارە بە لایەکدا چەمابێتەوە، دەبێتە هۆی لادانی دیواری ناوەوەی لووت. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە گیرانی لووت، وشکبوونەوەی دەم و لووت، گیرانی دەنگ و زوو زوو هەوکردنی جیوبەکان.
نەشتەرگەری سێپتۆپلاستی چییە؟
سێپتۆپلاستی جۆرێکە لە نەشتەرگەری بۆ چارەسەری لادانی دیواری ناوەوەی لووت. لەم شێوازەدا پزیشک دیواری ناوەوەی لووت ڕاست دەکاتەوە و لادانەکەی چاک دەکاتەوە.
ڕێکارەکانی جوانکاری لووت چین؟
ڕێکارەکانی نەشتەرگەری وەک:
- نەشتەرگەری لادانی دیواری ناوەوەی لووت (سێپتۆپلاستی)
- نەشتەرگەری جوانکاری لووت (رینۆپلاستی)
- نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە
ڕێگاکانی نا نەشتەرگەری وەک:
هۆکاری لادانی دیواری ناوەوەی لووت چییە؟
هۆکاری زگماکی و بۆماوەیی و زەبرە و برینداربوونی لووت، لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی لادانی دیواری ناوەوەی لووت. زەبرێکی سووک لە منداڵی و کۆرپەدا دەبێتە هۆی لادانی دیواری لووت لە تەمەنی گەورەییدا.
چۆن لادانی دیواری لووت دەستنیشان دەکرێت؟
ڕێگای جیاواز هەیە بۆ دەستنیشانکردنی لادانی دیواری لووت، کە دەتوانرێت بە پشکنینی پزیشک و ئەندۆسکۆپی لووت و سی تی سکان ئاماژەی پێبکرێت.
لە چ حاڵەتێکدا پێویست نیە نەشتەرگەری بۆ لادانی دیواری ناوەوەی لووت ئەنجام بدرێت؟
ئەگەر لادانی دیواری ناوەوەی لووت کێشەی هەناسە لێبێتەوە، نەشتەرگەری دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، هەروەها ئەگەر ئەو کاریگەرییە لاوەکیانەی کە بەهۆی لادانی دیواری لووتەوە دروست دەبن توند بوون، وەکو هەوکردنی جیوبەکان، پێویستە نەشتەرگەری لادانی دیواری لووت ئەنجام بدرێت.
ئەگەر نەشتەرگەری لادانی دیواری ناوەوەی لووت ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییە لەسەر کەسانی شایستە ئەنجام نەدرێت، دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی وەک هەوکردنی جیوبەکان، کێشەی بۆن کردن، کێشەی هەناسەدان و … .
چ گۆڕانکارییەک دوای نەشتەرگەری لادانی دیواری ناوەوەی لووت ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری، لادانی لووت لەناو دەچێت. لە ئەنجامی ئەم ڕێکارە هەناسەکێشانی نەخۆش باشتر دەبێت و کاریگەری لاوەکی لادانی لووت وەکو هەوکردنی جیوبەکان ڕێگری لێدەکرێت.
نەشتەرگەری سێپتۆپلاستی چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە بڕینی پێستی لووت دەگاتە دیواری ناوەڕاستی لووت بۆ ڕاستکردنەوەی لادانەکە. لە کۆتاییدا شوێنەکانی نەشتەرگەری بەیەکەوە بە ووردی دەدوورێتەوە.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری لادانی لووت (سێپتۆپلاستی) چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- خوێن مەین
- تێکچوونی دەمارەکان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری لادانی لووت
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری لادانی لووت لە ئێران
نەشتەرگەری لادانی لووت
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری لادانی لووت
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری لادانی لووت:
Deviated Septum Surgery (Septoplasty) ،Septoplasty، سێپتۆپلاستی، نەشتەرگەری جوانکاری لووت، نەشتەرگەری بۆ چاککردنی لادانەکانی لووت، نەشتەرگەری لووت، نەشتەرگەری لادانی دیواری ناوەوەی لووت