نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە (بنیاتنانەوەی رینۆپلاستی) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە

ڤینیر بریتییە لە چینێکی تەنک لە مادەی هاوڕەنگی ددان کە پزیشک بە سەر ددانەکانەوە دەیکێشێت بۆ ئەوەی ددانەکان یەکسان و جوان دەربکەون. ڤینیری ددان لە کۆمپۆزیت یان سیرامیک دروست دەکرێت. ڤینیری کۆمپۆزیت هەرزانترە لە ڤینیری سیرامیک.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە

بڕی مەترسییەکەی:

زۆر کەم

شێوازی چارەسەریه‌که:

نەشتەرگەری

شێوازی سڕکردن:

بێهۆشکردنی گشتی

ماوە‌ی ئه‌نجام:

٢ بۆ ٤ کاتژمێر

مانەوەی نەخۆشخانە:

0 بۆ 1 ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

دوای ٢ بۆ ٤ ڕۆژ

ماوەی مانەوە لە ئێران:

7 بۆ 10 ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە

 نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە یان بنیاتنانەوەی رینۆپلاستی جۆرێکە لە نەشتەرگەری جوانکاری کە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە پێشتر نەشتەرگەری لووتیان (رینۆپلاستی) کردووە و لە ئەنجامەکەی ڕازی نین.

نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە (بنیاتنانەوەی رینۆپلاستی) لەو حاڵەتانەدا ئەنجام دەدرێت کە نەشتەرگەرییەکانی پێشووی لووت جێگەی ڕەزامەندی نەبوون. کێشەی جوانکاری، تێکچوونی کۆئەندامی هەناسە و قەرینە نەبوون لە هۆکارەکانی پێویست بەنەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارەن (بنیاتنانەوەی رینۆپلاستی).

بەشێوەیەکی گشتی لە ئێران، پزیشکانی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری گشتی، پزیشکانی پسپۆڕی گوێ، لووت و قورگ (ENT)، پزیشکانی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری جوانکاری، پزیشکانی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری شەویلاگ و دەموچاو دەتوانن نەشتەرگەری رینۆپلاستی ئەنجام بدەن.

هەڵبژاردنی باشترین پزیشک بۆ نەشتەرگەری رینۆپلاستی بەندە بە زانیاری و ئەزموون و لێهاتوویی پزیشکی نەشتەرگەری. هەروەها بە زانینی ژمارەی نەشتەرگەرییەکان، وێنەکانی پێش و دوای نەشتەرگەری، لێهاتوویی لە هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەری لووت (ئێسک، گۆشت، و زیان دیتو)، دەتوانیت پزیشکی نەشتەرگەری گونجاو هەڵبژێریت.

بەڵێ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ دەتوانرێت شێوەی لووت بەپێی چاوەڕوانییەکانی کەسەکە پێش نەشتەرگەری دیزاین بکرێت. بە دیزاینکردنی لووت پێش نەشتەرگەری، دەتوانیت چاوەڕوانییەکانت بگەیەنیت بە پزیشکی نەشتەرگەری.

بەڵێ ئەگەر نەشتەرگەری لووت بە دروستی و لە لایەن تیمێکی ناشارەزاوە ئەنجام بدرێت، دەبێتە هۆی کێشەی هەناسەدان و بۆنکردن.

دوای نەشتەرگەری دووبارەی لووت (بنیاتنانەوەی رینۆپلاستی) شێوەی پێشوو و ئەو ئاڵۆزییانەی بەهۆی نەشتەرگەری سەرەتاییەوە دروست ببوون، باشتر دەبن.

نەشتەرگەری دووبارەی لووت (بنیاتنانەوەی رینۆپلاستی) لەو کەسانەدا ئەنجام دەدرێت کە یان لە شێوەی لووتیان ڕازی نین دوای نەشتەرگەری سەرەتایی یان تووشی ئاڵۆزی نەخوازراو بوون بەهۆی نەشتەرگەری رینۆپلاستی، وەک کێشەی هەناسە یان قەرینە نەبوونی پێکهاتەکانی لووت.

نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ یەکەم جار (رینۆپلاستی) واتە نەشتەرگەری لووت بۆ یەکەمجار، بەڵام نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە (بنیاتنانەوەی رینۆپلاستی) بریتییە لە نەشتەرگەری دووبارە بۆ لووتێک کە لە پێشوودا نەرەشتەرگەری بۆ کرا بێت.

بڕی شین‎بوونەوە و ئاوسانی کە بەهۆی نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە دروست دەبێت، بە جۆری پێست و جۆری تەکنیکی نەشتەرگەری بەندە، وە لانی زۆر دوای ٣-٤ هەفتە لە نەشتەرگەری نامێنێت.

ئەم ڕێکارە لە ژووری نەشتەرگەری و لە ژێر بێهۆشکردنی گشتی ئەنجام دەدرێت. بە ئەنجامدانی بڕین لە بەشی خوارەوەی لووت و هەروەها لە ناوەوەیدا، پزیشک دەتوانێت دەستی بگات بە ئێسک و نەرمە ئیسقانەکانی لووت. لە کۆتاییدا بەشەکانی نەشتەرگەری بە ووردی بەیەکەوە دەدورێتەوە.

  • خوێنبەربوون
  • چلک
  • شین‎بوونەوە
  • ئاوسان‎بوون
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • زیان بە دەمارەکان
  • حەساسیەت بە دەرمان
  • ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن

وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە

 پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە

پاش پێش
پاش پێش
پاش پێش

بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە

نرخی نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە لە ئێران

نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە

لە شاری تاران
$ 1150 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

نەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە

لە ئێران
$ 1000 بۆ 2000 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی ترینەشتەرگەری جوانکاری لووت بۆ دووبارە:

Revision Rhinoplasty، دووبارە نەشتەرگەری لووت، نەشتەرگەری لووت، نەشتەرگەری جوانکاری لووت، رینۆپلاستی، نەشتەرگەری جوانکاری، بنیاتنانەوەی رینۆپلاستی

Scroll to Top