پێت سکان (PET Scan) کراوە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی پێت سکان
PET Scan جۆرێکە لە شێوازی وێنەگرتنی پزیشکی کە تێیدا پشکنینی کارکردنی ئاسایی شانە و ئەندامەکانی جەستە دەکرێت. لەم شێوازەدا مادەی شوێنپێهەڵگر لە ڕێگەی خوێنبەرێکەوە دەچێتە ناو جەستە و چۆنیەتی ڕاکێشان و فڕێدان بە ووردی هەڵدەسەنگێندرێت. پێت سکان (PET Scan) بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و ڕادەی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە لە جەستەدا بەکاردێت
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی پێت سکان
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۳٠ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
٠ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە پێت سکان
پێت سکان (PET Scan) چییە؟
پێت سکان (PET Scan) جۆرێکە لە وێنەگرتنی پزیشکی ناوکی کە بۆ پشکنینی کارکردنی شانەکانی جەستە بەکاردێت.
لە چ حاڵەتێکدا پێت سکان بەکاردەهێنرێت؟
لە حاڵەتەکانی گومانی شێرپەنجە، بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە لە جەستە، نەخۆشییەکانی دڵ، هەلسەنگاندنی وەڵامدانەوەی شێرپەنجە بۆ چارەسەرکردن و … بەکاردێت.
دوای پێت سکان چ گۆڕانکارییەک روودەدات؟
دوای ئەنجامدان و لێکدانەوەی پێت سکان، شوێنی گۆڕانکارییە نائاساییەکان دەستنیشان دەکرێت. بە دەستنیشانکردنی شوێنی تووشبوو، ڕێوشوێنی چارەسەری پێویست دەگیرێتەبەر.
چ نەخۆشییەک بە یارمەتی پێت سکان دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت؟
زۆرێک لە وەرەمە شێرپەنجەییەکان بە پێت سکان دەستنیشان دەکرێن، وەک:
- وەرەمی مەمک
- وەرەمی مێشک
- شێرپەنجەی پێست
- وەرەمی سییەکان
- وەرەمی کۆئەندامی هەرس
- شێرپەنجەی پڕۆستات
هەروەها ئەم ڕێگایە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییە غەیرە شێرپەنجەییەکانی مێشک بەکاردەهێنرێت
چۆن پێت سکان ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا بە دەرزی لێدانی جۆرێکی تایبەتی لە رادیۆئەکتیو و فۆتۆگرافی لە ڕاکێشان و پاڵدانی ئەو ماددانە، وێنە لە ناوەوەی لەشەوە وەردەگیرێت.
ئاڵۆزییەکانی پێت سکان چین؟
- ئازار لە شوێنی دەرزی لێدان
- حەساسیەت
وێنەکانی پێت سکان
نرخی پێت سکان لە ئێران
پێت سکان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
پێت سکان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری پێت سکان:
PET Scan