سکانکردنی HIDA لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سکانکردنی HIDA
سکانکردنی HIDA ڕێگایەکە بۆ هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی بەرهەمهێنان و دەردانی زەرداو. لەم شێوازەدا قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و دەردانی زەرداو بە بەکارهێنانی ماددەی رادیۆئەکتیو پشکنینیان بۆ دەکرێت. ئەم ڕێگایە بۆ دەستنیشانکردنی نائاساییەکانی جگەر، بۆری زەرداو، تەسکبوونەوە یان گیران و … بەکاردێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سکانکردنی HIDA
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
٢ بۆ ٥ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۲ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سکانکردنی HIDA
سکانکردنی HIDA چییە؟
سکانکردنی HIDA جۆرێکە لە سکانی هەستەیی کە بەکاردێت بۆ پشکنینی کارکردنی خانەکانی جگەر و بۆری زەرداو و کیسەی زەرداو.
لە چ بارودۆخێکدا پێویستە سکانکردنی HIDA ئەنجام بدرێت؟
ئەو کەسانەی کە ئازاری سکیان هەیە، بەتایبەت ئازاری بەشی سەرەوە و ڕاستی سکیان هەیە، لەوانەیە پێویستیان بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە هەبێت. ئەو نەخۆشانەی کێشەی کیسەی زەرداویان هەیە بژاردەیەکی باشە بۆسکانکردنی HIDA.
چ نەخۆشییەک بە سکانکردنی HIDA دەستنیشان دەکرێت؟
بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت بە ووردییەکی زۆرەوە کێشەکانی پەیوەست بە جگەر و بۆری زەرداو و کیسەی زەرداو دەستنیشان بکرێت. سکانکردنی HIDA ڕێگایەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە تێکچوونی زگماکی جگەر و زەرداو.
ئەگەر سکانکردنی HIDA ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
لەم حاڵەتەدا ناتوانرێت بە ووردی ئەو تێکچوونانەی پەیوەستن بە جگەر و بۆری زەرداو و کیسەی زەرداو دەستنیشان بکرێت.
شێوازی بەدیل بۆ سکانکردنی HIDA چییە؟
لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت سۆنەری سک، ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوە و سی تی سکانی سک بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی پەیوەست بە جگەر و کیسەی زراو.
چۆن سکانکردنی HIDA ئەنجام دەدرێت؟
ئەم شێوازە بە یارمەتی مادەی کۆنتراستی ناو خوێنبەر ئەنجام دەدرێت. بە تەزریقی ئەم مادەیە بۆ ناو خوێنبەرەکە، کیسەی زەرداو دەست دەکات بە گرژبوون. هاوکات چەند وێنەیەکی جگەر و بۆری زەرداو و کیسەی زەرداو دەگیرێت. بە پشکنینی ئەم وێنانە، پزیشک دەتوانێت بۆ کۆوالیتی کارکردنی ئەم ئۆرگانانا پشکنین بکات.
ئاڵۆزییەکانی سکانکردنی HIDA چین؟
- ئازار و شین بوونەوە لە شوێنی دەرزی لێدان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە تیشکدان
وێنەکانی سکانکردنی HIDA
نرخی سکانکردنی HIDA لە ئێران
سکانکردنی HIDA
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سکانکردنی HIDA
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سکانکردنی HIDA:
HIDA Scan، سکانی جگەر و زەرداو، سکانی جگەر، سکانی ترشی ئیمینۆدایاسیتیک جگەر و زەرداو، کۆلێسینتیگرافی، سینتیگرافی جگەر و زەرداو