لابردنی کیسەی زراو بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو
لەم شێوازەدا بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک، لاپارۆسکۆپ (لوولەیەکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) دەچێتە ناو سکەوە. دوایە وێنە وردەکانی لاپارۆسکۆپەکە لەسەر مۆنیتەرەکە نیشان دهدرێن و لە کۆتاییدا کیسەی زراو دەردەهێنرێت و لە سک دەردەچێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە کیسەی زراو دەربهێنرێت؟
- بەردی بۆرییەکانی زراو
- بەردی کیسەی زراو
- هەوکردن و چلککردنی کیسەی زراو
- پۆلیپی گەورەی کیسەی زراو
- هەوکردنی پەنکریاس بەهۆی بەردی کیسەی زراوەوە
ئەگەر کیسەی زراو دەرنەهێنرێت چی ڕوودەدات؟
کیسەی زراو کاتێک لادەبرێت کە هەوکردن یان تێکچوونی پێکهاتەیی و کارایی هەبێت. بۆ نموونە ئەگەر کیسەی زراوی ئەو کەسەی کە تووشی چلککردن و هەوکردن بۆ دەرنەهێنرێت، سکی هەو دەکا و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات.
دوای لابردنی کیسەی زراو چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
لابردنی کیسەی زراو زیاتر لەو نەخۆشانەدا ئەنجام دەدرێت کە بەردی زراویان هەیە. دوای نەشتەرگەرییەکە ئەو ئازار و ناڕەحەتییەی کە بەهۆی بەردەکەوە دروست ببوو، ئیتر نامێنێت. جگە لەوەش چوون کیسەی زراو دەرهێندراوە، هیچ بەردێکی دیکە دروست نابێت.
ڕێگاکانی لابردنی کیسەی زراو چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ لابردنی کیسەی زراو:
- لابردنی کیسەی زراو بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
- لابردنی کیسەی زراو بە نەشتەرگەری کراوە
جیاوازی نێوان لابردنی کیسەی زراو بە لاپارۆسکۆپی و کراوە چییە؟
لە شێوازی لاپارۆسکۆپی نەشتەرگەری بە بڕینی بچووک ئەنجام دەدرێت و ماوەی خەواندن لە نەخۆشخانە کورتترە و گەڕانەوە بۆ سەر کار خێراترە. لە شێوازی کراوەدا نەشتەرگەری بە بڕینێکی گەورەتر ئەنجام دەدرێت، بەڵام ووردبینی و دەستڕاگەیشتن بە بۆشایی سک زیاترە. نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو بژاردەیەکی گونجاو نییە بۆ هەموو کەسێک، پزیشک یەکێک لەم دوو شێوازە نەشتەرگەرییە هەڵدەبژێرێت بۆ لابردنی کیسەی زراو بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە.
چۆن لابردنی کیسەی زراو بە شێوەی لاپارۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپەکە دەخاتە ناو سکەوە بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک. دوای ئەوەی وێنەی ڕوونی سک لەسەر مۆنیتەرەکە دروست دەبێت، پزیشکی کیسەی زراو دەردەهێنێت.
ئاڵۆزییەکانی لابردنی کیسەی زراو بە لاپارۆسکۆپی چین؟
- بڵاوبوونەوەی زەرداو
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- زییان به ڕیخۆڵە
- ئاڵۆزییەکان بە هۆی بێهۆشکردن
وێنەکانی لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو
نرخی لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو لە ئێران
لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو:
Gallbladder Removal by Laparoscopic Surgery، نەشتەرگەری سک، نەشتەرگەری بەردی کیسەی زراو نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی، کۆلیستێکتۆمی، لاپارۆسکۆپی، چارەسەری بەردی کیسەی زراو