لابردنی کیسەی زراو بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی کیسەی زراو
لە دەرهێنانی کیسەی زراو لە ڕێگەی نەشتەرگەری کراوەوە، پزیشکی نەشتەرگەری بە دروستکردنی بڕین لە سکدا (لاپاراتۆمی) دەگاتە بۆشایی سک. پاشان کیسەی زراو دەردەهێنێ و سکەکە دەدوریتەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری کراوەی کیسەی زراو
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۱ بۆ ۲ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری کراوەی کیسەی زراو
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە کیسەی زراو دەربهێنرێت؟
- بەردی بۆرییەکانی زراو
- بەردی کیسەی زراو
- هەوکردن و چلککردنی کیسەی زراو
- پۆلیپی گەورەی کیسەی زراو
- هەوکردنی پەنکریاس بەهۆی بەردی کیسەی زراوەوە
ئەگەر کیسەی زراو دەرنەهێنرێت چی ڕوودەدات؟
کیسەی زراو کاتێک لادەبرێت کە هەوکردن یان تێکچوونی پێکهاتەیی و کارایی هەبێت. بۆ نموونە ئەگەر کیسەی زراوی ئەو کەسەی کە تووشی چلککردن و هەوکردن بۆ دەرنەهێنرێت، سکی هەو دەکا و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات.
دوای لابردنی کیسەی زراو چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
لابردنی کیسەی زراو زیاتر لەو نەخۆشانەدا ئەنجام دەدرێت کە بەردی زراویان هەیە. دوای نەشتەرگەرییەکە ئەو ئازار و ناڕەحەتییەی کە بەهۆی بەردەکەوە دروست ببوو، ئیتر نامێنێت. جگە لەوەش چوون کیسەی زراو دەرهێندراوە، هیچ بەردێکی دیکە دروست نابێت.
ڕێگاکانی لابردنی کیسەی زراو چین؟
بەگشتی ٢ ڕێگا هەیە بۆ لابردنی کیسەی زراو:
- لابردنی کیسەی زراو بە نەشتەرگەری کراوە
- لابردنی کیسەی زراو بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
جیاوازی نێوان لابردنی کیسەی زراو بە لاپارۆسکۆپی و کراوە چییە؟
لە شێوازی لاپارۆسکۆپی نەشتەرگەری بە بڕینی بچووک ئەنجام دەدرێت و ماوەی خەواندن لە نەخۆشخانە کورتترە و گەڕانەوە بۆ سەر کار خێراترە. لە شێوازی کراوەدا نەشتەرگەری بە بڕینێکی گەورەتر ئەنجام دەدرێت، بەڵام ووردبینی و دەستڕاگەیشتن بە بۆشایی سک زیاترە. نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی کیسەی زراو بژاردەیەکی گونجاو نییە بۆ هەموو کەسێک، پزیشک یەکێک لەم دوو شێوازە نەشتەرگەرییە هەڵدەبژێرێت بۆ لابردنی کیسەی زراو بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە.
چۆن کیسەی زراو بە نەشتەرگەری کراوە دەربهێنین؟
لەم ڕێگایەدا پزیشک بە بڕینی پێستی سک (لاپارۆتۆمی) دەگاتە بۆشایی سک و کیسەی زراو دەردەهێنێت.
ئاڵۆزییەکانی لابردنی کیسەی زراو بە نەشتەرگەری کراوە چین؟
- بڵاوبوونەوەی زەرداو
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- زییان به ڕیخۆڵە
- ئاڵۆزییەکان بە هۆی بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری کراوەی کیسەی زراو
نرخی نەشتەرگەری کراوەی کیسەی زراو لە ئێران
نەشتەرگەری کراوەی کیسەی زراو
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری کراوەی کیسەی زراو
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری کراوەی کیسەی زراو:
Gallbladder Removal by Open Surgery، نەشتەرگەری سک، کۆلیستێکتۆمی، چارەسەری بەردی کیسەی زراو، نەشتەرگەری بەردی کیسەی زراو، نەشتەرگەری کیسەی زراو