سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی (EUS) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی
سونەری ئەندۆسکۆپی (EUS) شێوازێکە بۆ هەڵسەنگاندنی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس (گەدە، ڕیخۆڵە، پەنکریاس و …) و ئەندامەکانی تەنیشت. لەم پرۆسەیەدا ئەندۆسکۆپێک (بۆرییەکی تەنک و نەرم و نیان کە ڕووناکی و کامێرایەکی تێدایە) دەچێتە ناو کۆئەندامی هەرسەوە و وێنەی سۆنەر دروست دەکات. ئەگەر لە کاتی سونەری لە ڕێگەی ئەندۆسکۆپی (EUS)ەوە گۆڕانکارییەکان بەدیکران، نمونەیەک وەردەگیرێت (بایۆپسی).
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۴۵ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۲ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی
سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی (EUS) چییە؟
سۆنەر لە ڕێگەی ئەندۆسکۆپیەوە بریتییە لە تێکەڵکردنی سۆنەر و ئەندۆسکۆپی، بە واتایەکی تر جۆرێکە لە سۆنەر کە بە ڕێگەی ئەندۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت. بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت بە ووردی پشکنینی کۆئەندامی هەرس و ئەندامەکانی تەنیشتیان بکرێت.
لە چ بارودۆخێکدا پێویستە سۆنەر لە ڕێگەی ئەندۆسکۆپیەوە ئەنجام بدرێت؟
لە حاڵەتەکانی وەک ئازاری سک، دابەزینی کێش، هەبوونی هەندێک نەخۆشی (وەک بارستە یان شێرپەنجەیی)، پێویستە سۆنەر لە ڕێگەی ئەندۆسکۆپیەوە ئەنجام بدرێت.
ئەگەر سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی (EUS) ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
لەم حاڵەتەدا ئەو نەخۆشیانەی پەیوەستن بە کۆئەندامی هەرس و ئەندامەکانی تەنیشتەوە دەستنیشان ناکرێن و چارەسەری پێویست ئەنجام نادرێن.
چ نەخۆشییەک بە یارمەتی سۆنەر لە ڕێگەی ئەندۆسکۆپی (EUS) دەستنیشان دەکرێت؟
دەتوانرێت چەندین نەخۆشی بە بەکارهێنانی EUS دەستنیشان بکرێت، لەوانە:
- هەوکردنی پەنکریاس
- بارستە یان شێرپەنجەی پەنکریاس
- بارستە یان شێرپەنجەی ڕیخۆڵە
- بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بۆ بەشەکانی تری لەش
لێکچوون و جیاوازی نێوان سۆنەری ئاسایی و سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی چین؟
هەردوو ئەم ڕێگایە بە یارمەتی شەپۆلی ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێن. بەگشتی سۆنەری ئاسایی لەدەرەوەی لەشەوە ئەنجام دەدرێت و تا دەکرێت ئەندامەکانی ناوەوە پیشان دەدات، بەڵام لە EUS دا پرۆبەکە لە ڕێگەی دەمەوە دەخرێتە ناوەوە و کۆئەندامی هەرس و ئەندامەکانی تەنیشت بە کوالیتییەکی زۆر بەرزتر نیشان دەدات.
سۆنەریلە رێگەی ئەندۆسکۆپی (EUS) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم ڕێگایەدا پزیشک پرۆب (بۆری تەنک) لە ڕێگەی دەمەوە دەخاتە ناو سورێنچک و گەدەی نەخۆشەکە و بە جوڵاندنەوەی پرۆب، وێنەی ئەندامە پەیوەندیدارەکان دەگرێت.
ئاڵۆزییەکانی سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی (EUS) چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- حەساسیەت بە دەرمانی هێورکەرەوە
وێنەکانی سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی
نرخی سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی لە ئێران
سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سۆنەری لە رێگەی ئەندۆسکۆپی:
Endoscopic Ultrasound (EUS)، ئەندۆسکۆپی