چارەسەرکردنی گەڕانەوەی ترش بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی (فۆندۆپلیکاسیۆن) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
لە چارەسەرکردنی گەڕانەوەی ترش بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی (فۆندۆپلیکاسیۆن) پزیشک چەند کونێکی بچووک دروست دەکات و ئامێرێکی بچووک بە ناوی لاپارۆسکۆپ (لولەیەکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) دەخاتە ناو سکەوە. دوای ئەوەی وێنەی وردی ناو سک لەسەر مۆنیتەرەکە پیشان درا پزیشک، گەدە بە دەوری سورێنچکدا دەپێچێتەوە. لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییەدا بەستەری سورێنچک بەهێز دەبێت و ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی ترشی گەدە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
٢ بۆ ٤ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
١ بۆ ٢ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٥ بۆ ٧ ڕۆژ
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
ئەگەر چارەسەری گەڕانەوەی ترشی گەدە نەکرێت چی ڕوودەدات؟
بە شێوەیەکی ئاسایی ترشی گەدە ناچێتە ناو سورێنچکەوە. لە نەخۆشی گەڕانەوەی گەدە بۆ سورێنچک (GERD)، ترشی گەدە دەگەڕێتەوە ناو سورێنچک. ئەگەر ترشەکە بگەڕێتەوە، ئازار و سووتانی بەشی سەرەوەی سک، ترشبوونی دەم، کۆکەی بەردەوام بێ هۆکار، زیانگەیاندن بە ددانەکان و … ڕوودەدات. هەروەها ترشی گەدە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی خانەکانی سورێنچک و دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سورێنچک.
دوای فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
لەم حاڵەتەدا نیشانە بێزارکەرەکانی نەخۆشی گەڕانەوەی گەدە (GERD) لەناو دەچێت و کەسەکە پێویستی بە دەرمانی کەمتر دەبێت، هەروەها مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک بەهۆی نەخۆشی GERD کەم دەبێتەوە.
جۆرەکانی شێوازی چارەسەرکردن بۆ گەڕانەوەی ترشی گەدە چین؟
ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشییەکە توند نەبوون، دەتوانرێت ئەم نەخۆشییە بە دەستکاریکردنی شێوازی ژیان و خواردنی دەرمانی دژەی ترشی کۆنترۆڵ بکرێت و چارەسەر بکرێت، بەڵام لە حاڵەتێکدا کە گەڕانەوەی ترش لە گەدە بۆ سورێنچک توند بێت و بە بەکارهێنانی دەرمان چارەسەر نەکرێت نەشتەرگەری بژاردەیەکی باشە بۆ چارەسەرکردن.
جۆرەکانی نەشتەرگەری فۆندۆپلیکاسیۆن چین؟
- نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی فۆندۆلیکاسیۆن
- نەشتەرگەری کراوەی فۆندۆپلیکاسیۆن
جیاوازی فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری کراوە و نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی چییە؟
لە شێوازی نەشتەرگەری کراوەدا برینی نەشتەرگەری گەورەترە و ماوەی چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەرییەکە تاڕادەیەک درێژە، بەڵام لە شێوازی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپیدا برینەکە بچووکە و چاکبوونەوەی خێراترە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لاپارۆسکۆپی فۆندۆپلیکاسیۆن بۆ هەموو نەخۆشەکان گونجاو نییە و پزیشک یەکێک لەم دوو شێوازە نەشتەرگەرییەی پێ باشترە بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە.
چۆن فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی دەکرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە درووست کردنی چەند کونێک دەگاتە ناوچەی گەدە لە سکدا و بە پێچانی گەدە بە دەوری سورێنچکدا، لە کۆتایی سورێنچکدا گەیتێک (ماسولکە توندکەرەوە) دروست دەکات بۆ ئەوەی ترشی گەدە نەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک.
جۆرەکانی شێوازەکانی فۆندۆپلیکاسیۆن چین؟
- فۆندۆپلیکاسیۆن ٣٦٠ پلە نیسن
- فۆندۆپلیکاسیۆن٢٧٠ پلە
- فۆندۆپلیکاسیۆن ١٨٠ پلە واتسۆن
ئاڵۆزییەکانی فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی چین؟
- خوێنبەربوون
- هەوکردن
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برین لە شوێنی نەشتەرگەری
- سەختی قووتدان (ديسفۆجیا)
- ئاڵۆزییەکانی بەهۆی بێهۆشکردن
وێنەکانی فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
نرخی فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی لە ئێران
فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری فۆندۆپلیکاسیۆن بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی:
Acid Reflux Treatment by Laparoscopic Surgery (Fundoplication)، نەشتەرگەری بۆ چارەسەری گەڕانەوەی گەدە، نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی، چارەسەری GERD، نەشتەرگەری گەدە، بڕینی گەدە، لاپارۆسکۆپی