چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری کراوە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری فتقی ناوک
لە چاککردنەوەی فتقی ناوکدا بە نەشتەرگەری کراوە، دیواری سکی دەوری ناوک دەکرێتەوە و بەشی ناوەوەی چاک دەکرێتەوە. دوای ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە، فتقی ناوک چارەسەر دەکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری فتقی ناوک
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۲۰ بۆ ۳۰ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۷ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری فتقی ناوک
چ هۆکارێک دەبێتە هۆی فتقی ناوک؟
فتقی ناوک کاتێک ڕوودەدات کە بەشێک لە ڕیخۆڵە لە دیواری سکدا گیری خواردووە. لە نێو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەم نەخۆشییە لە کەسانی پێگەیشتوودا، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
- قەڵەوی و بەرزی کێش
- قەوەت دان
- هەلگرتنی شتە قورسەکان
ئەگەر فتقی ناوک چاک نەکرێتەوە چی ڕوودەدات؟
فتقی ناوک خۆی هیچ کێشەیەکی تایبەت دروست ناکات، بەڵام ئەگەر گیرانێک لە ڕیخۆڵەدا دروست بوو یان ڕۆیشتنی خوێن بۆ ڕیخۆڵە تێکچوو، لەوانەیە مەترسییەکی گەورە لەسەر نەخۆشەکە دروست بکات.
دوای چاککردنەوەی فتقی ناوک چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای چاککردنه وه، هه ڵتۆقانەکەی ناوک نامێنێت و ئه و ئاڵۆزییانه ی به هۆی فتقه که وه دروست ده بن، وه ک گیران وگەرانی خوێن، ڕوونادات.
شێوازەکانی چاککردنەوەی فتقی ناوک چین؟
- چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری کراوە
- چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
جیاوازی نێوان چاککردنەوەی فتقی ناوک بە لاپارۆسکۆپی و کراوە چییە؟
برینی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی بچووکترە و ماوەی چاکبوونەوە خێراترە، لەکاتێکدا دەستڕاگەیشتن بە شوێنی خوازراو لە شێوازی نەشتەرگەری کراوەدا زییاترە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەموو کەسەکان کاندیدی گونجاو نین بۆ نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی و پزیشک بە پێی بارودۆخی نەخۆش یەکێک لەم ٢ ڕێگایە هەڵدەبژێرێت.
چۆن چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری کراوە ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری شوێنی نەشتەرگەری دەبڕێت و دیواری ناوەوەی سک چاک دەکاتەوە. بۆیە ڕیخۆڵە لە دیوارەکەدا گیر نابێت.
ئاڵۆزییەکانی چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری کراوە چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئاڵۆزییەکانی بەهۆی بێهۆشکردنەوە
وێنەکانی نەشتەرگەری فتقی ناوک
نرخی نەشتەرگەری فتقی ناوک لە ئێران
نەشتەرگەری فتقی ناوک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری فتقی ناوک
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری فتقی ناوک:
Umbilical Hernia Repair by Open Surgery، نەشتەرگەری فتق، چاککردنەوەی فتق، چارەسەری فتقی ناوک، چاککردنەوەی فتق، نەشتەرگەری سک، نەشتەرگەری ڕیخۆڵە