چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لاپارۆسکۆپی فتقی ناوک
لە چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپ، پزیشکی نەشتەرگەری بە دروستکردنی بڕینی بچووک لاپارۆسکۆپه که (بۆرییەکی تەنک بە ڕووناکی و کامێرا) دەخاتە ناو سکەوە و دوای بینینی وێنەکانی لاپارۆسکۆپ، دیواری ناوەوەی سک کە لاواز بۆ و ڕیخۆڵە لێیەوە دەردەکەوتۆ چاک دهکاتهوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لاپارۆسکۆپی فتقی ناوک
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۲۰ بۆ ۳۰ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۱ بۆ ۲ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۷ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لاپارۆسکۆپی فتقی ناوک
چ هۆکارێک دەبێتە هۆی فتقی ناوک؟
فتقی ناوک کاتێک ڕوودەدات کە بەشێک لە ڕیخۆڵە لە دیواری سکدا گیری خواردووە. لە نێو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەم نەخۆشییە لە کەسانی پێگەیشتوودا، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت:
- قەڵەوی و بەرزی کێش
- قەوەت دان
- هەلگرتنی شتە قورسەکان
ئەگەر فتقی ناوک چاک نەکرێتەوە چی ڕوودەدات؟
فتقی ناوک خۆی هیچ کێشەیەکی تایبەت دروست ناکات، بەڵام ئەگەر گیرانێک لە ڕیخۆڵەدا دروست بوو یان ڕۆیشتنی خوێن بۆ ڕیخۆڵە تێکچوو، لەوانەیە مەترسییەکی گەورە لەسەر نەخۆشەکە دروست بکات.
دوای چاککردنەوەی فتقی ناوک چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای چاککردنه وه، هه ڵتۆقانەکەی ناوک نامێنێت و ئه و ئاڵۆزییانه ی به هۆی فتقه که وه دروست ده بن، وه ک گیران وگەرانی خوێن، ڕوونادات.
شێوازەکانی چاککردنەوەی فتقی ناوک چین؟
- چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
- چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری کراوە
جیاوازی نێوان چاککردنەوەی فتقی ناوک بە لاپارۆسکۆپی و کراوە چییە؟
برینی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی بچووکترە و ماوەی چاکبوونەوە خێراترە، لەکاتێکدا دەستڕاگەیشتن بە شوێنی خوازراو لە شێوازی نەشتەرگەری کراوەدا زییاترە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەموو کەسەکان کاندیدی گونجاو نین بۆ نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی و پزیشک بە پێی بارودۆخی نەخۆش یەکێک لەم ٢ ڕێگایە هەڵدەبژێرێت.
چۆن چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپەکە دەخاتە ناو سکەوە بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک لە دەوری ناوک. دوای ئەوەی وێنەی ڕوونی سک لەسەر مۆنیتەرەکە پیشان دەدرێت، ڕیخۆڵە ئازاد دەکرێت و دیواری سک چاک دەکرێتەوە.
ئاڵۆزییەکانی چاککردنەوەی فتقی ناوک بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئاڵۆزییەکانی بەهۆی بێهۆشکردنەوە
وێنەکانی لاپارۆسکۆپی فتقی ناوک
نرخی لاپارۆسکۆپی فتقی ناوک لە ئێران
لاپارۆسکۆپی فتقی ناوک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لاپارۆسکۆپی فتقی ناوک
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لاپارۆسکۆپی فتقی ناوک:
Umbilical Hernia Repair by Laparoscopic Surgery، نەشتەرگەری فتق، نەشتەرگەری ڕیخۆڵە، لاپارۆسکۆپی، چارەسەری فتق، نەشتەرگەری سک