دەرهێنانی ڕیخۆڵە باریکە بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی لاپارۆسکۆپی ڕیخۆڵە باریکە
لە دەرهێنانی ڕیخۆڵە باریکە بە لاپارۆسکۆپی، بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک، لاپارۆسکۆپ (بۆرییەکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) دەچێتە ناو سکەوە. دوای ئەوەی وێنەی ڕوونی ناوەوەی سک بەدەست دەهات، پزیشک، هەموو یان بەشێک لە ڕیخۆڵە باریکە لادەبات. نەشتەرگەری دەرهێنانی ڕیخۆڵە باریکە زیاتر بۆ چارەسەرکردنی بارستەی ڕیخۆڵە، گیران، یان هەوکردنی ڕیخۆڵە بەکاردێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی لاپارۆسکۆپی ڕیخۆڵە باریکە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
کەمترین نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ۶ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۳ بۆ ۵ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۴ بۆ ۸ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١۴ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە لاپارۆسکۆپی ڕیخۆڵە باریکە
لە چ حاڵەتێکدا پێویستە ڕیخۆڵە باریکە دەربهێنرێت؟
لە هەندێک حاڵەتدا پێویستە بە نەشتەرگەری ڕیخۆڵە باریکە دەربهێنرێت. هەندێک لەوانە بریتین لە:
- گیرانی ڕیخۆڵە باریکە بەهۆی بارستەیەک، برینی جەستە، یان نائاسایییەک
- چلککردنی توندی ڕیخۆڵە باریکە
- خوێنبەربوون لە ڕیخۆڵە باریکە بەهۆی برین یان نەخۆشی ترەوە
- بوونی پۆلیپەکان
ئەگەر ڕیخۆڵە باریکە دەرنەهێنرێت چی ڕوودەدات؟
ڕیخۆڵە باریکە کاتێک لادەبرێت کە بوونی زیانی بۆ تەندروستی هەبێت. بۆ نموونە گیران دەبێتە هۆی چلککردن لە هەموو جەستەدا، خوێنبەربوون دەتوانێت ببێتە هۆی مردن و .... لەم دۆخەدا ئەگەر ڕیخۆڵە باریکە چارەسەر نەکرێت دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیان هەبێت و ببێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە.
دوای دەرهێنانی ڕیخۆڵە باریکە چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای دەرهێنانی ڕیخۆڵە باریکە، ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە نامێنن. بۆ نموونە گیرانەکە لادەبردرێت، چلککردنەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، یان خوێنبەربوونەکە دەوەستێت.
جۆرەکانی نەشتەرگەری بۆ لابردنی ڕیخۆڵە باریکە چین؟
بەگشتی ٢ شێوازی نەشتەرگەری هەیە بۆ لابردنی ڕیخۆڵە باریکە:
- لابردنی ڕیخۆڵە باریکە بە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی
- لابردنی ڕیخۆڵە باریکە بە نەشتەرگەری کراوە
جیاوازی نێوان لابردنی ڕیخۆڵە بە لاپارۆسکۆپی و لابردنی ڕیخۆڵە باریکە بە نەشتەرگەری کراوە چییە؟
لە لاپارۆسکۆپیدا نەشتەرگەری بە بڕینی بچووک ئەنجام دەدرێت. ماوەی خەواندن لە نەخۆشخانە کەمترە. گەڕانەوە بۆ سەر کار زووترە. لە نەشتەرگەری کراوەدا نەشتەرگەری بە بڕینێکی گەورەتر ئەنجام دەدرێت، بەڵام ووردبینی و دەستڕاگەیشتن بە بۆشایی سک زیاترە. بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە، یەکێک لەم دوو ڕێگایە هەڵدەبژێردرێت بۆ لابردنی ڕیخۆڵە باریکە.
چۆن ڕیخۆڵە باریکە بە ڕێگای لاپارۆسکۆپی لاببەین؟
لەم شێوازەدا پزیشکی نەشتەرگەری بە دروستکردنی چەند کونێکی بچووک لە سکدا دەگاتە بۆشایی ناو سکی. دوای ئەوەی وێنەی ووردی ناوەوەی سک لەسەر مۆنیتەرەکە دەردەکەون، ڕیخۆڵەکە دەبڕدرێت و دەردێت.
ئاڵۆزییەکانی لابردنی ڕیخۆڵە باریکە بە لاپارۆسکۆپی چین؟
- خوێنبەربوون
- چلککردن
- خوێن مەین
- زیانگەیشتن بە خوێنبەرەکان
- حەساسیەت
- ئاڵۆزییەکانی بێهۆشکردن
وێنەکانی لاپارۆسکۆپی ڕیخۆڵە باریکە
نرخی لاپارۆسکۆپی ڕیخۆڵە باریکە لە ئێران
لاپارۆسکۆپی ڕیخۆڵە باریکە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
لاپارۆسکۆپی ڕیخۆڵە باریکە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری لاپارۆسکۆپی ڕیخۆڵە باریکە:
Small Bowel Resection by Laparoscopic surgery، نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی، نەشتەرگەری ڕیخۆڵە باریکە، نەشتەرگەری سک، لاپارۆسکۆپی، چارەسەری نەخۆشی ڕیخۆڵە باریکە، بڕینی ڕیخۆڵە باریکە