ئەندۆسکۆپی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەرس لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی ئەندۆسکۆپی

ئەندۆسکۆپی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەرس شێوازێکە بۆ پشکنین و هەڵسەنگاندنی کێشەکانی سورێنچک و گەدە و بەشەکانی ڕیخۆڵە و … . لەم ڕێکارەدا ئەندۆسکۆپێک (بۆرییەکی تەنک بە ڕووناکی و کامێرا) دەخرێتە ناو دەم و ڕێنمایی دەکرێت بۆ درووستکردنی وێنەی کۆئەندامی هەرس. ئەگەر گۆڕانکاری لە بەشی کۆئەندامی هەرسدا بەدیکرا، ئەوا بایۆپسی ئەنجام دەدرێت. ئەم  ڕێگایە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک و شێرپەنجەی سورێنچک و گەدە و … بەکاردێت.

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی ئەندۆسکۆپی

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

بێ نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بێهۆشکردنی ناوچەیی

ماوه‌ی ئەنجام:

۱۵ بۆ ۳٠ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

۰ ڕۆژ

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

مانەوە لە ئێران:

۳ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئەندۆسکۆپی

ئەندۆسکۆپی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە ڕێگایەکە بۆ چاودێریکردن و پشکنین و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەشێک لە کۆئەندامی هەرس. بەم شێوازە پشکنینی سورێنچک و گەدە و بەشەکانی ڕیخۆڵە دەکرێت.

لە هەندێک حاڵەتدا ئەندۆسکۆپی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە پێویستە، وەک:

  • سەختی قووتدانی خواردنەکان
  • دابەزاندنی زۆری کێش
  • ئازاری سک یان ئازاری سنگ بەبێ هۆکاری دڵ
  • سکچوون و ڕشانەوە بەردەوام
  • خوێنبەربوونی گەدە
  • ئەنجامدانی پشکنینی شێرپەنجە لە کەسانی کە مەترسیان لە سەرە

لەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە ئەندۆسکۆپی هەیە، ئەنجام نەدانی دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەخۆشییەکە نەناسرێت و بەرەو پێش بچێت.

بە ئەنجامدانی ئەندۆسکۆپی، سیستەمی سەرەوەی هەرس بە تەواوی دەپشکنرێت. دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە کاتی خۆیدا دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی چارەسەری گونجاو و کوالیتی ژیانی نەخۆشەکە زیاد دەکات.

هەندێک لەو نەخۆشیانەی کە بە یارمەتی ئەندۆسکۆپی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە دەستنیشان دەکرێن بریتین لە:

  • نەخۆشی گەڕانەوەی گەدە و سورێنچک
  • تەسکبوونەوەی بەستەرەکانی سورێنچک یان گەدە
  • فتقی گەدە
  • شێرپەنجەی سورێنچک یان گەدە
  • شێرپه‌نجه‌ی ریخۆلە

نەخێر، چونکە ئەم رێکارە بە بێهۆشکردن ئەنجام دەدرێت.

لەم شێوازەدا ئەندۆسکۆپ (بۆرییەکی تەنک کە ڕووناکی و کامێرای تێدایە) لە ڕێگەی دەمەوە دەخرێتە ناوەوە. لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەندۆسکۆپ بە بەشە جیاوازەکانی کۆئەندامی هەرسدا، وێنەی ئەم ئەندامانە لەسەر مۆنیتەرەکە دەردەکەون. پزیشک دەتوانێت نەخۆشیەکان دەستنیشان بکات بە چاودێریکردن و شیکردنەوەی ئەم وێنانە. ئەگەر گۆڕانکاری لە شانەکانی ئەندامەکاندا بەدیکرا، بایۆپسی ئەنجام دەدرێت.

 

  • خوێنبەربوون
  • هێڵنج
  • ڕشانەوە
  • ئازاری سنگ
  • گۆڕینی ڕەنگی پیسایی

وێنەکانی ئەندۆسکۆپی

نرخی ئەندۆسکۆپی لە ئێران

ئەندۆسکۆپی

لە شاری تاران
$ 75 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

ئەندۆسکۆپی

لە ئێران
$ 50 بۆ 100 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری ئەندۆسکۆپی:

Upper GI Endoscopy، ئەندۆسکۆپی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە، Esophagogastroduodenoscopy، ئەندۆسکۆپی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەرس

Scroll to Top