نەشتەرگەری لابردنی لۆزەکان (تۆنسیلێکتۆمی) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری لۆزەکان
نەشتەرگەری لابردنی لۆزەکان (تۆنسیلێکتۆمی) بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی بەردەوامی لۆزەکان ئەنجام دەدرێت. هەروەها ئەم ڕێگایە بۆ هەناسەتەنگی کاتی خەو کاریگەرە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری لۆزەکان
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۲٠ بۆ ۳٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ۱۰ بۆ ۱۴ رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۷ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لۆزەکان
لە چ بارودۆخێکدا پێویستە لۆزەکان دەربهێنرێت؟
لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا، پزیشک دەتوانێت پێشنیاری لابردنی لۆزەکان بە نەشتەرگەری بکات:
- زوو زوو چلککردنی لۆزەکان (زیاتر لە ٥ جار لە ساڵێکدا)
- چلککردنی درێژخایەن
- ئەو ئاڵۆزییانەی کە بەهۆی هەوکردنی لۆزەکان دروست دەبن، وەکو هەناسە تەنگی لە کاتی خەودا
ئەگەر لۆزەکان دەرنەهێنرێن چی ڕوودەدات؟
ئەگەر پێویستی بە لابردنی لۆزەکان هەبوو بەلام لۆزەکان دەرنەهێنرێن، ئەوا دەبێتە هۆی درووستبوونی چەندین گرفت وەک:
- زوو زوو چلککردنی لۆزەکان
- بلاوبوونەوەی چلک بۆ ناو شانەکانی تری لەشەوە
- هەناسە تەنگی لە کاتی خەودا
- تەبی ڕۆماتیسم
- کێشەکانی دڵ
- زییان بە گورچیلە
دوای لابردنی لۆزەکان چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای لابردنی لۆزەکان، چلککردنی دووبارەی لۆزەکان ڕوونادات، هەناسە کێشان کە پەیوەندی بە چلککردنی لۆزەکانەوە هەیە باشتر دەبێت، هەروەها لە ئاڵۆزییە مەترسیدارەکانی پەیوەست بە چلککردنی لۆزەکان، دوور دەخرێنەوە.
شێوازی چارەسەری هەوکردن و چلککردنی لۆزەکان چین؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هەوکردن و چلککردنی لۆزەکان، خۆی چارەسەر دەبێت. دەرمان دەتوانێت لە چارەسەرکردندا کاریگەر بێت. ئەگەر چارەسەری دەرمان کار نەکات، بژاردەی کۆتایی بریتییە لە لابردنی لۆزەکان (tonsillectomy).
نەشتەرگەری لابردنی لۆزەکان چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەلابردنی لۆزەکان (tonsillectomy) دا ئەو لۆزانەی کە دەبنە هۆی هەوکردن و چلککردن بە نەشتەرگەری لادەبردرێن.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری لابردنی لۆزەکان چین؟
- خوێنبەربوون
- ئازار
- وەرەم
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری لۆزەکان
نرخی نەشتەرگەری لۆزەکان لە ئێران
نەشتەرگەری لۆزەکان
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری لۆزەکان
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری لۆزەکان:
Tonsil Removal Surgery (Tonsillectomy)، بڕینی قوڕگ، نەشتەرگەری قوڕگ، تۆنسیلێکتۆمی