نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا (UPPP) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا
نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا (UPPP) یەکێک لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەی هەناسەتەنگی یان هەست بە خنکان لەکاتی خەو دایە، ئەم ڕێگایە باۆترین نەشتەرگەرییە بۆ چارەسەرکردنی ئەپنە لە کاتی خەودا.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوهی ئەنجام:
۳٠ خولەک بۆ ۱ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ۴ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
۵ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا
هۆکارەکانی ئەپنە چین؟
ئەپنە لە کاتی خەودا نەخۆشییەکە کە بەهۆی نەڕۆیشتنی هەوا لە سییەکان و دووبارە گەرانەوەی هەوا بۆ سییەکان لە کاتی خەوتندا ڕوودەدات. یەکێک لە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی هەناسە لە کاتی خەودا پرخهپرخ کردنە لە کاتی خەوتندا. ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا بریتین لە:
- قەڵەوی
- گەورەبوونی لۆزەکان
- تێکچوونی هۆرمۆنەکان
ئەگەر چارەسەری ئەپنە نەکرێت چی ڕوودەدات؟
ئەپنە بۆ خۆی کێشە دروست ناکات، بەڵام ئاڵۆزییەکانی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە. ئەم ئاڵۆزیانە بریتین لە، زۆربوونی فشاری خوێن، کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشی شەکرە و جەڵتەی مێشک.
دوای نەشتەرگەری ئەپنە چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری ئەپنە، ڕۆیشتنی هەوا بەرەۆ سییەکان بە شێوەیەکی سروشتی دەبێت، هەروەها ئەو ئاڵۆزییانەی کە بەهۆی ئەپنە دروست دەبن، مەترسی لەسەر کەسەکە دروست ناکەن. سوودەکانی ئەم نەشتەرگەرییە بریتین لە:
- باشبوونی کوالێتی خەو
- زۆر بوونی ئەنێرژی دوای شەوێک خەوتن
- کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە کێشەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک
- کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
جۆرەکانی چارەسەری کۆتایی هاتنی هەناسەدان لە کاتی خەودا چین؟
دەتوانرێت ئەم ڕێگایانە بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەپنە:
- ڕێگاکانی بێ نەشتەرگەری وەک: گۆڕینی شێوازی ژیان، دابەزاندنی کێش، وازهێنان لە جگەرەکێشان یان ئەلکهۆل، بە بەکارهێنانی ئامێرێک کە پێی دەوترێت CPAP
- ڕێکارەکانی نەشتەرگەری
جۆرەکانی نەشتەرگەری بۆ چارەسەری ئەپنە چین؟
- نەشتەرگەری UPPP
- نەشتەرگەری بۆ ئیسلاحی شەویلکە
جیاوازی نێوان نەشتەرگەری UPPP و نەشتەرگەری ئیسلاحی شەویلکە بۆ چارەسەرکردنی ئەپنە چییە؟
نەشتەرگەری UPPP نەشتەرگەرییەکی سووکە کە لە حاڵەتە سووکەکانی ئەپنە ئەنجام دەدرێت، بەڵام نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی شەویلکە نەشتەرگەرییەکی تاڕادەیەک قورسە کە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە توندەکانی ئەپنە بەکاردێت.
نەشتەرگەری (UPPP) چۆن ئەنجام دەدرێت؟
نەشتەرگەری UPPP ڕێکارێکە بۆ کردنەوەی رێگاکانی هەوای سەرەوە. ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە سووک تا مامناوەندەکانی ئەپنە بەکاردێت. لە نەشتەرگەری UPPP دا پزیشک بۆری هەناسە دەکاتەوە بە بڕین و دەرهێنانی شانەکانی کۆتایی دەم.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری ئەپنە چین؟
- خوێنبەربوون
- ئازار
- وەرەم
- چلک
- زیانگەیاندن بە ماسولکەکانی گەروو
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- ئاڵۆزییەکانی بە هۆی بێهۆشکردن
وێنەکانی نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا
نرخی نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا لە ئێران
نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری بۆ ئەپنە لە کاتی خەودا:
Surgery for Sleep Apnea (UPPP)، نەشتەرگەری خڕخڕ و هەناسەدان لە کاتی خەودا، نەشتەرگەری کۆتایی هاتنی هەناسەدان لە کاتی خەودا، نەشتەرگەری OSA، نەشتەرگەری قوڕگ