سۆنەری سک لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سۆنەری سک
سونەری سک جۆرێکە لە فۆتۆگرافی پزیشکی کە بە بەکارهێنانی شەپۆلی سۆنەری ئۆڵتراسۆند ئەندامەکانی ناو سک پیشان دەدات. لەم شێوازەدا ئەندامەکانی وەک جگەر و بۆری زەرداو، میزەڵدان، پەنکریاس و سپڵ پشکنینیان بۆ دەکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سۆنەری سک
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۳۰ بۆ ۶٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سۆنەری سک
سۆنەری سک لە چ حاڵەتێکدا دەکرێت؟
ئەگەر نەخۆشەکە نیشانەکانی وەک ئازاری توندی سک، ئاوسانی سکی، زۆر ڕشانەوە، پشکنینی نائاسایی جگەری هەبوو، لەوانەیە پێویست بە سۆنەری سکی بکات.
کام ئەندامەکانی لەش لە سۆنەری سکدا پشکنینیان بۆ دەکرێت؟
سۆنەری سک شێوازێکە بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی پەیوەست بە سکەوە. جگەر، کیسەی زەرداو، میزڵدان، پەنکریاس، سپڵ و ئائۆرتی سک لەو شتانەن کە لە سۆنەری سکدا پشکنینیان بۆ دەکرێت.
چ نەخۆشییەک بە سۆنەری سک دەستنیشان دەکرێت؟
دەتوانرێت بە سۆنەری سک کۆمەڵێک نەخۆشی بەرفراوان دەستنیشان بکرێت، لەوانە:
- جگهری چهور
- بەرد، گرێ یان هەوکردنی کیسەی زەرداو
- بارستەی پەنکریاس
- گەورەبوون یان خوێنبەربوونی سپڵ
- خوێنبەری ئائۆرتی سک
- پچڕانی ئائۆرتی سک
- بارستەی جگەر
- هەوکردنی ئاپانتیز (هەوکردنی ئاپانتیز)
سۆنەری سک چی دەستنیشان ناکات؟
هەندێک لەو تێکچوون و نەخۆشیانەی کە بە سۆنەری سک دەستنیشان ناکرێت بریتین لە:
- چلک و هەوکردنی گەدە
- برینی گەدە
- نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەبوون یان شێرپەنجەیی نەبوونی بارستە
سۆنەری سک چۆن ئەنجام دەدرێت؟
سۆنەری سک بە بەکارهێنانی سۆنەری ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا پزیشک بە جوڵاندنی پرۆب لەسەر سک وێنەی ناوەوەی سک دەگرێت و پشکنینیان بۆ دەکات.
شێوازە بەدیلەکانی سۆنەری سک چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا لەبری سۆنەر، ڕێگاکانی وەک وێنەگرتنی سک، ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوە، سی تی سکانی سک و حەوز دەتوانرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی سک بەکاربهێنرێت.
ئاڵۆزییەکانی سۆنەری سک چین؟
سۆنەر هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە.
وێنەکانی سۆنەری سک
نرخی سۆنەری سک لە ئێران
سۆنەری سک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سۆنەری سک
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سۆنەری سک:
Abdominal Ultrasound، سۆنۆگرافی سک، سۆنەری جگەر، سۆنەری میزڵدان، سۆنەری پەنکریاس، سۆنەری سپڵ، وێنەگرتنی پزیشکی