سی تی سکانی (CT Scan) جیوب لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی سی تی سکانی جیوب
سی تی سکان (CT Scan) جیوب ڕێگەیەکە بۆ پشکنینی پێکهاتەی جیوب. بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانرێت هەوکردنی جیوبەکان، بارستە، خوێنبەربوون یان تێکچوونی پێکهاتەکانی دیکەی پەیوەست بە جیوبەکان دەستنیشان بکرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی سی تی سکانی جیوب
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
١۰ بۆ ۳٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سی تی سکانی جیوب
لە چ حاڵەتێکدا سی تی سکانی (ct scan) جیوب ئەنجام دەدرێت؟
سی تی سکانی جیوبەکان ڕێگایەکە بۆ هەڵسەنگاندنی بۆشایی جیوبەکان. لە حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی جیوبی درێژخایەن، گومانی بارستەی جیوب و کێشەی هەناسە، سی تی سکانی جیوب پێویستە.
چ کێشەیەک بە یارمەتی سی تی سکانی (ct scan) جیوب دەستنیشان دەکرێت؟
- بوونی هەوکردنی جیوبەکان
- ئەگەری بوونی بارستەی جیوبەکان
- بوونی بارستە پەیوەندیدارەکان بە بۆشایی ناو لووت
- تێکچوونی زگماکی لە پێکهاتەی جیوبدا
سی تی سکان (ct scan) چی نیشان نادات؟
سی تی سکان زیاتر لە حاڵەتی ئۆرژانسیدا بەکاردێت و ناتوانێت بە ووردی هەندێک کێشە وەک تێکچوونی شانە نەرمەکان نیشان بدات. هەندێک لەوانە بریتین لە:
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی جگەر
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی منداڵدان
- دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات
جیاوازی نێوان سی تی سکان (ct scan) و ئێم ئاڕ ئای چییە؟
سی تی سکان شەپۆلی تیشکی ئێکس بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی ناوەوەی لەش، هاوکات MRI بە مەیدانی موگناتیسی و شەپۆلی ڕادیۆیی کاردەکات. لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک سی تی سکان ناتوانێت کێشەکانی نەخۆشەکە دەربخات، دەتوانرێت MRI بەکاربهێنرێت.
ئایا سی تی سکان (ct scan) مەترسیدارە؟
سی تی سکان خۆی زیانی نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستەمی کاراییەکەی شەپۆلی تیشکی ئێکسە، ئەگەر پێویست بوو دەبێت لە ژێر نەزەری پزیشک ئەنجام بدرێت. لە هەمان کاتدا ئەنجامدانی سی تی سکان لە دایکانی دووگیاندا قەدەغەیە چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
سی تی سکانی (ct scan) جیوب چۆن دەکرێت؟
لەم شێوازەدا بۆشایی جیوبەکان بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس چاودێری دەکرێت و پشکنینیان بۆ دەکرێت. بە بەکارهێنانی سی تی سکانی جیوب، هەوکردنی جیوب، بارستەی ناو جیوب و بارستەی ناو پێکهاتەی لووت دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت.
ئاڵۆزییەکانی سی تی سکان (ct scan) چین؟
- گێژی
- دڵەڕاوکێ
- هەستیاری بە کۆنتراست
وێنەکانی سی تی سکانی جیوب
نرخی سی تی سکانی جیوب لە ئێران
سی تی سکانی جیوب
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
سی تی سکانی جیوب
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری سی تی سکانی جیوب:
Sinus CT Scan، وێنەگرتنی پزیشکی