پێوانی چڕی ئێسک لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی پێوانی چڕی ئێسک
پێوانی چڕی ئێسک پشکنینێکە بۆ دەستنیشانکردنی پووکی ئێسک یان نەرمی ئێسکەکان. لەم شێوازەدا ئێسکەکانی لەش هەڵدەسەنگێندرێن کە ئەگەر نیشانەی پووکی ئێسکەکان بەدیکرا پزیشکی پسپۆڕ بتوانێت ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی پێوانی چڕی ئێسک
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۱ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە پێوانی چڕی ئێسک
چ هۆکارێک دەبێتە هۆی پووک بوونی ئێسک؟
- کەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان و ئیسترۆژین لە ئافرەتان
- شێوازی ژیانی نەگونجاو وەک کەم وەرزشکردن و کەمی ڤیتامین D
- خواردنی دەرمانی وەکو کۆرتیکۆسترۆید
- مەی و جگەرەکێشان
ئەگەر پێوانی چڕی ئێسک ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
چڕپێوانی ئێسک ڕێگایەکە بۆ دەستنیشانکردنی پووکی ئێسک. ئەگەر پووکی ئێسک دەستنیشان نەکرێت، ئەگەری شکانی ئێسک بەهۆی ڕووداوە باوەکان، زیاد دەبێت.
دوای دەستنیشانکردنی پووکی ئێسک چی ڕوودەدات؟
ڕاستەوخۆ دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک، چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشەکە دەنووسرێت و چاودێری نەخۆشەکە دەکرێت.
ئایا دەتوانرێت چارەسەری پووکی ئێسک بکرێت؟
بەڵێ، بەپێی توندی پووکی ئێسک، چارەسەری دەرمانی جۆراوجۆر بەردەستە.
کێ پێویستی بە پشکنینی چڕی ئێسک هەیە؟
- ئەو کەسانەی کە ئێسکەکانیان بە رووداوێکی سووک شکاوە
- ئەو کەسانەی کە لە پشکنینی بەڕێکەوت، شکانی کڕکڕاگە یان کەمبوونەوەی چڕی ئێسکیان هەبووە
- ئەو کەسانەی کە دەرمانی بەرگری سەرکوتکەری درێژخایەن وەک پرێدنیزۆلۆن بەکاردەهێنن
- ئەو کەسانەی کێشەی لادانی بڕبڕەی پشتیان هەیە یان کێشەی کامبوونەوەی درێژەی باڵایان بۆ دێتە پێش
کێ ناتوانێت پشکنینی چڕی ئێسک بکات؟
تاقە شتێک کە قەدەغەیە بۆ پێوانی چڕی ئێسک لە کاتی دووگیان بوون دایە.
چڕی ئێسک چۆن دەپێورێت؟
لە چڕیپێوانی ئێسکدا، کانزاکانی ئێسک و چڕییان بە یارمەتی تیشکی ئێکس دەپشکنرێت و دەپێورێت.
ئاڵۆزییەکانی پێوانی چڕی ئێسک چین؟
- گێژی
- هەستکردن بە ناڕەحەتی رووحیی
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە تیشکی ئێکس
وێنەکانی پێوانی چڕی ئێسک
نرخی پێوانی چڕی ئێسک لە ئێران
پێوانی چڕی ئێسک
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
پێوانی چڕی ئێسک
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری پێوانی چڕی ئێسک:
Bone Densitometry، تاقیکردنەوەی چڕی کانزاکانی ئێسک، BMD، چڕی کانزاکانی ئێسک، سکانی DEXA