نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری لیفتی مل
لە نەشتەرگەری لیفتی مل و جوانکاریدا، پزیشکی نەشتەرگەری پێستی زیادە بە بڕینی جۆراوجۆر لەسەر مل لادەبات و پێستی بەشە جیاوازەکانی مل دەکێشێت و بەرز دەکاتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی شلبوونەوە و دابەزینی مل. نەشتەرگەری لیفتی مل رێکارێکی تاڕادەیەک هەمیشەییە و لانیکەم ١٠ ساڵ دەخایەنێت. هەروەها پەڵەی نەشتەرگەری لە لیفتی ملدا زۆر بچووک دەبێت و نابینرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری لیفتی مل
بڕی مەترسییەکەی:
زۆر کەم
شێوازی چارەسەریهکه:
نەشتەرگەری
شێوازی سڕکردن:
بێهۆشکردنی گشتی
ماوەی ئهنجام:
1 بۆ 2 کاتژمێر
مانەوەی نەخۆشخانە:
۱ ڕۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای 1 بۆ 2 ڕۆژ
ماوەی مانەوە لە ئێران:
7 بۆ 10 ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لیفتی مل
نەشتەرگەری لیفتی مل چییە؟
نەشتەرگەری لیفتی مل ڕێگایەکە بۆ لابردنی چەوری زیادە و پێست لە ناوچەی نێوان هێڵەکانی شەویلاگ (مل). لەم شێوازەدا چەوری زیادە و پێستی ئەو ناوچانە بە نەشتەرگەری لادەبردرێن.
لە چ حاڵەتێکدا نەشتەرگەری لیفتی مل پێویستە؟
- لەو کەسانەی کە پێستی ملیان شل بووەتەوە
- ئەو کەسانەی کە چرچ و لۆچیان لە ناوچەی مل هەیە
- ئەو کەسانەی کە بەهۆی چەوری ناوچەی ملەوە، نافۆرمییەکی گەورەیان هەیە بەرەو خوارەوەی مل
- ئەو کەسانەی کە شلبوونەوە و کۆبوونەوەی چەورییان لە ژێر چەناگەدا هەیە
دوای نەشتەرگەری لیفتی مل چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری لیفتی مل چەوری مل دەردەچێت و پێستی زیادە لادەبردرێت. لە ئەنجامدا مل لە دۆخی شل و داکەوتوو بوونەوە دەگۆڕێت بۆ دۆخی ملێکی درێژ و گۆشەدار.
ئایا پەڵەی نەشتەرگەری لیفتی مل دیار دەبێت؟
بەهۆی ئەوەی لەم شێوازەدا پێست لادەبڕدرێت و دواتر دەدوردرێتەوە، برینێک لەم ناوچەیەدا دروست دەبێت. تا پزیشکی نەشتەرگەری ئەزموون و لێهاتوویی زیاتری هەبێت، برینەکانی کەمتر دیار دەبن.
ئایا نەشتەرگەری لیفتی مل دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی هەناسە و خۆاردن؟
نەخێر، چونکە لەم شێوازەدا تەنها پێست و چەوری ناوچەی مل نەشتەرگەری دەکرێت. بۆیە کێشەی هەناسە و خۆاردن دروست نابێت.
ئایا ئەگەری شلبوونەوەی پێست هەیە دوای نەشتەرگەری لیفتی مل؟
نەشتەرگەری لیفتی مل ڕێگەیەکی هەمیشەییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جوانکاری مل (چرچبوونی مل، شلبوونەوەی پێستی مل، کۆبوونەوەی چەوری ژێر چەناگە و مل). ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییەدا دروست دەبن، لانیکەم بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام دەبن.
ئایا نەشتەرگەری لیفتی مل دەتوانێت دەربڕینی دەموچاو باشتر بکات؟
دوای نەشتەرگەری لیفتی مل، چرچی مل نامێنێت و پێست جوانتردەبێت. ئەم نەشتەرگەرییە ناوچەی مل گەنج دەکاتەوە و کاریگەری لەسەر دەموچاو نابێت. ئەگەر پێستت شل بووە، دەتوانیت نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو بەکاربهێنیت.
جۆرەکانی لیفتی مل چین؟
- نەشتەرگەری لیفتی مل
- لیفتی مل بە تار
ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی نەشتەرگەری لیفتی ملەوە ڕوودەدەن چەن کات دەخایەنێت؟
لە نەشتەرگەری لیفتی ملدا پێست و چەوری زیادە لادەبردرێت. بۆیە ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئەنجامی ئەم شێوازەوە دروست دەبن، درێژخایەنن (نزیکەی ١٠ ساڵ).
نەشتەرگەری لیفتی مل چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا پزیشک بە بڕینی ژێر چەناگە و دەوری دەموچاو دەگاتە ئەو چەورییەی کە لە ژێر پێستی دەم و ملدایە و دەڕیدەهێنێت. پاشان پێستی مل دەکشێت و بەشە زیادەکانی پێست لادەبات. دوای صافکردنی پێستی مل، شوێنی نەشتەرگەرییەکە بەیەکەوە و بە ووردی دەدورێتەوە.
ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە نەشتەرگەری لیفتی مل چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک
- دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
- تێکچوونی دەمارەکان
- حەساسیەت بە دەرمان
- ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە بێهۆشکردن
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران
ئایا نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران بژاردەیەکی گونجاوە بۆ من؟
بەڵێ ئێران یەکێکە لە باشترین بژاردەکان بۆ نەشتەرگەری جوانکاری لە جیهاندا. کەمی تێچوون و بەرزی کوالیتی ئەو نەشتەرگەرییانەی ئەنجام دەدرێن وایکردووە خەڵکێکی زۆر بۆ نەشتەرگەری گەشت بکەن بۆ ئەم وڵاتە.
سوودەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران بەراورد بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە وڵاتانی دیکە چییە؟
ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لە ئێران بە بەراورد بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لە وڵاتانی دیکە سوودی زۆری هەیە. هەندێک لەو سوودانە بریتین لە:
- پزیشکی پسپۆڕی بەئەزموون و نێودەوڵەتی
- نەخۆشخانە و کلینیکی تایبەتمەند بە باشی ئامێری پێویست
- کەم تێچووی خزمەتگوزاری پزیشکی
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری VIP بۆ گەشتیارانی بیانی
- هیچ کاتێکی چاوەڕوانی بۆ نەخۆشە بیانییەکان نییە
- بەکارهێنانی نوێترین شێوازەکانی جیهان
چ پزیشکێک نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران ئەنجام دەدات؟
ئەم نەشتەرگەرییە لە ئێران لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری گشتی و بالاپسپۆڕانی نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دەدرێت.
چۆن بتوانم باشترین پزیشک هەڵبژێرم بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران؟
ئەگەر ئێران دکتۆر هەڵبژێریت بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی لە ئێران، پزیشکەکانمان بارودۆخەکەت دەپشکنن و بە باشترین پزیشکەکان دەتناسێنن. بە سەردانی ئێران دکتۆر و بینینی چەندین وێنەی پێش و دوای ئەو نەشتەرگەرییانەی کە ئەنجام دەدرێن، دەتوانیت باشترین پزیشک هەڵبژێریت.
ئایا دەتوانم پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران ڕاوێژ بە پزیشکانی تر بکەم؟
بەڵێ، ئەگەر هەستت کرد پێویستت بە ئامۆژگاری زیاترە، دەتوانیت ڕاوێژ بە پزیشکانی تر بکەیت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێمە بە پێی بارودۆخی ئێوە باشترین پزیشکانی ئێرانتان پێ دەناسێنین. بۆیە بەدووری دەزانێت هەست بە پێویستی ئامۆژگاری زیاتر بکەیت. بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواو دەتوانن لە هەڵبژاردنی پزیشکدا ئاماژە بە ستانداردەکانی ئێران دکتۆر بکەن.
ئایا دەتوانم پزیشکەکەم بگۆڕم؟
بەڵێ، ئەگەر بەهەر هۆکارێک لە ئەدای پزیشکەکەت ڕازی نەبوویت، دەتوانیت پزیشکێکی تر هەڵبژێریت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە.
وێنەکانی پێش و پاشی نەشتەرگەری لیفتی مل
پەنجە بخەرە سەر تیرەکە و بە چەپ و ڕاستی ڕابکێشە
بۆ بینینی وێنەی پێش و دوای زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە
نرخی نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران
نەشتەرگەری لیفتی مل
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری لیفتی مل
لە ئێرانپرسیارە زۆرەکان سەبارەت بە نرخ
جیاوازی تێچووی نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران و وڵاتانی دیکە چییە؟
ئێران یەکێکە لە هەرزانترین وڵاتان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بە کوالیتی بەرزەوە. بە گەڕان لە ئینتەرنێتدا دەتوانیت تێچووی نەشتەرگەری لە وڵاتانی دیکە لەگەڵ ئێران بەراورد بکەیت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تێچووی ئێران لە یەک لەسەر سێی تێچووی وڵاتانی دیکە کەمترە.
ئایا پارەی هۆتێلەکە بۆ پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مل دەدرێت؟
نەخێر، تێچووی مانەوە لە هۆتێلەکە بە جیا حیسابی بۆ دەکرێت و زیاد دەکرێت بۆ نرخی پاکێجەکە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە تێچوون و ئاسانکارییەکانی هۆتێلەکان زۆر هەمەچەشنن، لە لایەکی دیکەشەوە ماوەی مانەوەی کەسەکە بە وردی نازانرێت. دەتوانیت بژاردەی دڵخوازت لە دەیان هۆتێل هەڵبژێریت بە سەردانی بەشی هۆتێلە هەڵبژێردراوەکان. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێران دکتۆر هیچ بڕە پارەیەکی زیادە بۆ کرێی هۆتێلەکە وەرناگرێت و نرخەکانیش لەلایەن خودی هۆتێلەکەوە ڕادەگەیەنرێن.
نرخی پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران چۆن حیسابی بۆ دەکرێت؟
نرخی پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مل تێچووی جۆراوجۆری تێدایە، کە دەتوانرێت بەم شێوەیە ئاماژەی پێبدرێت:
- تێچووی نەخۆشخانە
- تێچووی کەلوپەلی بەکارهێنراو
- نرخی خزمەتگوزاری پەرستاری
- مووچەی پزیشک
- کۆمیسیۆنی کۆمپانیا
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران چۆن دەدرێت؟
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مل بە شێوەی کاش وەرگیراوە. ٥٠%ی تێچوونەکان پێش نەشتەرگەری و ئەوەی تریش دوای نەشتەرگەری وەردەگیرێت.
چۆن تێچووی نەشتەرگەری لیفتی مل لە ئێران کەم بکەینەوە؟
تێچووی پاکێجی نەشتەرگەری لیفتی مل بە باجی حکومەت بە کەمترین نرخ حیسابی بۆ کراوە. ئەگەر دەتەوێت پارە پاشەکەوت بکەیت، دەتوانیت لە هۆتێلە هەرزان و ئابوورییەکان بمێنیتەوە.
خزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری لیفتی مل:
Neck Lift Surgery، Lower rhytidectomy، نەشتەرگەری گەنجکردنەوەی مل، نەهێشتنی چرچی مل، نەشتەرگەری مل، لیفتی مل