دانانی ئامێری بیستن (سەمعەک) لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی دانانی ئامێری بیستن
سەمعەک ئامێرێکی دیجیتاڵە کە دەنگە ژینگەییەکان وەردەگرێ و گەورەیان دەکات. بۆیە ئەو کەسانەی کە توانای بیستنیان لەدەستداوە بە سەمعه که وه دەتوانن دەنگە گەورەکراوەکان ببیستن.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی دانانی ئامێری بیستن
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۱ بۆ ٢ کاتژمێر
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە دانانی ئامێری بیستن
چ کەسانێک پێویستیان بۆ بەکارهێنانی ئامێری بیستن هەیە؟
زۆربەی ئەو کەسانەی کە توانای بیستنیان لەدەستداوە دەتوانن ئامێری بیستن بەکاربهێنن. ئامێری بیستن توانای بیستن باشتر دەکات بە گەورەکردنی دەنگە ژینگەییەکان.
ئاڵۆزییەکانی چارەسەرنەکردنی لەدەستدانی بیستن چین؟
ئەو کەسەی کە توانای بیستنی کەمە، مەترسی کەمبوونەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تێنەگەیشتن و کێشەی قسەکردنی لەسەرە. لە نێوان کاریگەرییە لاوەکییە درێژخایەنی ئەم نەخۆشییە، دەتوانین ئاماژە بە نەخۆشی ئەلزایمەر و بیرچوونەوە بکەین.
دوای بەکارهێنانی ئامێری بیستن چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
ئامێری بیستن توانای بیستن باشتر دەکات بە وەرگرتن و گەورەکردنی شەپۆلی دەنگەکان. لە ئەنجامی باشتربوونی توانای بیستن، قسەکردن باشتر دەبێت، متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات و لە ئاڵۆزییەکانی لەدەستدانی بیستن (وەک کێشەی قسەکردن و …) ڕێگری دەکرێت.
جۆرە جیاوازەکانی ئامێری بیستن چین؟
بەگشتی دوو جۆر ئامێری بیستن هەیە:
- ئامێری بیستنی ناو گوێ
- ئامێری بیستنی پشت گوێ
تەمەنی ئامێری بیستن چەندە؟
تەمەنی ئامێری بیستن ٣ بۆ ٧ ساڵە.
باتری ئامێری بیستن چەندە دەمێنێتەوە؟
بەپێی جۆر و کوالێتی باتریەکە تەمەنی لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ ڕۆژدایە.
ئاڵۆزییەکانی بەکارهێنانی ئامێری بیستن چین؟
دانانی ئامێری بیستن لەو کەسانەی کە بۆ یەکەمجار بەکاری دەهێنن کاریگەری لاوەکی کاتی هەیە کە بە تێپەڕبوونی کات نامێنێت. وەک: سەرئێشە، ماندوێەتی، زەنگ لێدانی گوێ.
وێنەکانی دانانی ئامێری بیستن
نرخی دانانی ئامێری بیستن لە ئێران
دانانی ئامێری بیستن
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
دانانی ئامێری بیستن
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری دانانی ئامێری بیستن:
Hearing Aids Installation، چارەسەری لەدەستدانی بیستن، چارەسەری کەڕبوون، چارەسەری نەخۆشیەکانی گوێ، دانانی سەمعەک