نەشتەرگەری چاککردنەوەی تۆڕی جیابووەی چاو لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی نەشتەرگەری تۆڕی چاو
نەشتەرگەری چاککردنەوە بۆ تۆڕی جیابووەی چاو، ڕێکارێکە بۆ چارەسەرکردنی دڕان یان جیابوونەوەی تۆڕی چاو (چینە تەنکەکەی ناو چاو) لە شوێنی سەرەتایی خۆیەوە. لەم نەشتەرگەرییەدا بەشێک لە تۆڕی چاو کە لە شوێنی سەرەتایی خۆی دابڕاوە یان جیا بۆتەوە، چاک دەکرێتەوە و دەبەسترێتەوە بە شوێنی سروشتییەوە.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی نەشتەرگەری تۆڕی چاو
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بێهۆشکردنی ناوچەیی
ماوهی ئەنجام:
۲۰ بۆ ۴٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
۰ بۆ ١ رۆژ
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
دوای ٢ بۆ ۶ هەفتە
مانەوە لە ئێران:
١٠ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە نەشتەرگەری تۆڕی چاو
چ هۆکارێک دەبێتە هۆی جیابوونەوەی تۆڕی چاو؟
- زیادبوونی تەمەن
- مێژووی پێشووی جیابوونەوەی تۆڕی چاو
- مێژووی بنەمالەی دابڕانی تۆڕی چاو
- کورتبینی توند
- مێژووی نەشتەرگەری ناو چاو
- مێژووی زییان بە چاو
ئەگەر دابڕانی تۆڕی چاو چارەسەر نەکرێت چی ڕوودەدات؟
جیابوونەوەی تۆڕی چاو ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین.
دوای چارەسەری جیابوونەوەی تۆڕی چاو چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟
دوای نەشتەرگەری، تۆڕی چاو لە شوێنی خۆی جێگیر دەبێت و ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە جیابوونەوەی تۆڕی چاو نامێنن. دوای نەشتەرگەری تۆڕی چاو، زۆربەی نەخۆشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ دەژین و بینینی باشیان هەیە.
شێوازەکانی چارەسەرکردن بۆ جیابوونەوەی تۆڕی چاو چین؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چارەسەرە بێ نەشتەرگەرییەکان وەک لەیزەر و کرایوتراپی جیابوونەوەی تۆڕەی چاو باشتر دەکەن. ئەگەر ئەم ڕێگایانە باری چاو باشتر نەکەن، نەشتەرگەری بژاردەی کۆتاییە.
نەشتەرگەری چاککردنەوەی جیابوونەوەی تۆڕی چاو چۆن ئەنجام دەدرێت؟
بەگشتی ٣ شێوازی نەشتەرگەری هەیە بۆ چارەسەرکردنی دابڕانی تۆڕی چاو کە بریتین لە:
- Vitrectomy: دەرهێنانی شلەی ناو چاو و گۆڕینی بە بڵقی غازات
- Scleral Buckle: چسپاندنی تۆڕی چاو بە سکلێرا
- Pneumatic Retinopexy: لێدانی هەوا بۆ ناو چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی چسپ بوونی تۆڕی چاو بە شوێنی جیابوو.
ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری چاککردنەوەی جیابوونەوەی تۆڕی چاو چین؟
- خوێنبەربوون
- چلک کردن
- خوێن مەین
- هەوکردن
- ئاوسانی چاو
- ئازاری چاو
وێنەکانی نەشتەرگەری تۆڕی چاو
نرخی نەشتەرگەری تۆڕی چاو لە ئێران (بۆ هەر چاوێک)
نەشتەرگەری تۆڕی چاو
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
نەشتەرگەری تۆڕی چاو
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری نەشتەرگەری تۆڕی چاو:
Retinal Detachment Repair Surgery، نەشتەرگەری چاو، چاککردنەوەی تۆڕی چاو، چارەسەری نەخۆشی چاو، نەشتەرگەری نەخۆشی چاو