کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی
کۆلۆنۆسکۆپی مەجازی جۆرێکە لە سی تی سکان (CT Scan) کە تێیدا وێنەی بێشومار لە کۆئەندامی هەرس وەردەگیرێت. ئەم وێنانە لەکن یەکتردادەنێن بۆ ئەوەی وێنەی سێ رەهەندی (3D) ریخۆڵەکان بەدەست بێت. کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی بۆ سکرینکردن و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەکانی خوارەوەی کۆئەندامی هەرس بەکاردێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی
ئاستی مەترسی:
کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
۱٠ بۆ ۲٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۱ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی
کۆلۆنۆسکۆپی مەجازی چییە؟
کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی شێوازێکی فۆتۆگرافی پزیشکییە لە جۆری سی تی سکان، کە هەندێکجار بەجێی کۆلۆنۆسکۆپی ئاسایی بەکاردەهێنرێت. لەم شێوازەدا چەند وێنەیەکی کۆئەندامی هەرس دروست دەکرێت و شیکاری بۆ دەکرێت.
لە چ حاڵەتێکدا کۆلۆنۆسکۆپی مەجازی بەکاردەهێنرێت؟
ئەم ڕێگایە بەکاردێت بۆ پشکنینی بوونی پۆلیپ یان بارستە لە ڕیخۆڵەدا. بە بەکارهێنانی ئەم شێوازە دەتوانرێت پشکنینی شێرپەنجەی ریخۆلە بکرێت.
چ نەخۆشییەک بە یارمەتی کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی دەستنیشان دەکرێت؟
کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی زیاتر بۆ دیاریکردنی بارستەی ڕیخۆڵە وەک پۆلیپ یان شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت.
جیاوازی نێوان کۆلۆنۆسکۆپی ئاسایی و کۆلۆنۆسکۆپی مەجازی چییە؟
هەردوو کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی و کۆڵۆنۆسکۆپی ئاسایی بەکاردەهێنرێن بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی ڕیخۆڵە. لە کۆلۆنۆسکۆپی مەجازیدا هیچ ئامێرێک ناخرێتە ناو لەشەوە، بۆیە پێویست بە سڕکردن ناکات، ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆلۆنۆسکۆپی ئاسایی بە بەکارهێنانی ئامێری کۆڵۆنۆسکۆپ ئەنجام دەدرێت و پێویستی بە سڕکردن هەیە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ووردبینی کۆڵۆنۆسکۆپی ئاسایی لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە زۆر زیاترە لە ووردبینی کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی.
ئەگەر کۆلۆنۆسکۆپی مەجازی ئەنجام نەدرێت چی ڕوودەدات؟
ئەگەر کۆلۆنۆسکۆپی مەجازی ئەنجام نەدرێت، نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە دەستنیشان ناکرێت و ڕێوشوێنی چارەسەری پێویست ئەنجام نادرێت. ئەمەش دەتوانێت تەندروستی نەخۆشەکە بخاتە مەترسییەوە.
چۆن کۆلۆنۆسکۆپی مەجازی ئەنجام دەدرێت؟
لەم شێوازەدا مادەی کۆنتراست دەدرێتە ناو جەستە و دواتر چەندین وێنەی سی تی سکان ئامادە دەکرێن.
ئاڵۆزییەکانی کۆلۆنۆسکۆپی مەجازی چین؟
- گێژی
- دڵەڕاوکێ
- حەساسییەت بە کۆنتراست
وێنەکانی کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی
نرخی کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی لە ئێران
کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
چارەسەرە پەیوەندیدارەکان
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری کۆڵۆنۆسکۆپی مەجازی:
Virtual Colonoscopy، سی تی کۆلۆنۆگرافی