ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە لە ئێران
زانیاری گشتی دەربارەی ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە
ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە شێوازێکە بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی ئەندامەکانی ناوەوە. ئەم ڕێگایە بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکانی وەک وەرەم یان زییانەکانی جگەر، بۆری زەرداو، گورچیلە، سپڵ، پەنکریاس، منداڵدان، هێلکەدان، پرۆستات و … بەکار دەهێنرێت.
چەند ئامۆژگاریەک
دەربارەی ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە
ئاستی مەترسی:
زۆر کەم
شێوازی ئەنجامدانی:
بێ نەشتەرگەری
شێوازی بێهۆشکردن:
بەبێ بێهۆشکردن
ماوهی ئەنجام:
١۵ بۆ ۹٠ خولەک
مانەوە لە نەخۆشخانە:
لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت
گەڕانەوە بۆ سەر کار:
هەمان رۆژ
مانەوە لە ئێران:
۳ ڕۆژ
پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە
لە چ حاڵەتێکدا ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوە پێویستە؟
لە حاڵەتەکانی وەک کێشەی ڕیخۆڵە و گەدە، نەخۆشیەکانی پەیوەست بە گورچیلە و سپڵ، نەخۆشیەکانی جگەر و کیسەی زەرداو و … ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.
ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوە چی نیشان دەدات؟
ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوە بەکاردێت بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی ئەندامەکانی ناوەوەی وەک گورچیلە، جگەر، پەنکریاس، کیسەی زەرداو، ڕیخۆڵە و ... .
چۆن ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوە ئەنجام دەدرێت؟
ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوە ڕێگەیەکی نوێیە بۆ پشکنینی پێکهاتەی ئەندامەکانی ناوەوە. لەم شێوازەدا وێنەی ووردی ناوەوەی جەستە بە بەکارهێنانی شەپۆلی مێغناتیسی و ڕادیۆیی دەدرێتە پزیشک. بەپێی مەرجەکان ئەم پرۆسەیە لە نێوان ١٥ بۆ ٩٠ خولەک دەخایەنێت.
ئاڵۆزییەکانی ئێم ئار ئای (MRI) ئەندامەکانی ناوەوە چین؟
بەگشتی ئێم ئار ئای (MRI) ڕێگەیەکی سەلامەتە بۆ پشکنینی ئەندامەکانی ناوەوە کە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە. هەندێک لە نەخۆشەکان باس لە سترێس ئێم ئار ئای(MRI) دەکەن. هەروەها ئەگەری حەساسییەت بە دەرمانی کۆنتراست یەکێکە لە کاریگەرییە لاوەکییە دەگمەنەکانی ئێم ئار ئای(MRI) ئەندامەکانی ناوەوە.
پێش ئێم ئار ئای (MRI) چی بکرێت؟
پێش ئێم ئار ئای (MRI) بە شێوەیەکی ئاسایی بخۆ. پێویست ناکات واز لە خواردنی دەرمانەکانت بهێنیت. لە ڕۆژی ئێم ئار ئای (MRI)، کەرەستەی کانزایی وەک تۆقی مڵ، ساعەت نابێت بیهێنیت.
شێوازە بەدیلەکانی ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوە چین؟
لە هەندێک حاڵەتدا لەبری ئێم ئار ئای دەتوانرێت سی تی سکانی سک یان حەوز، سی تی سکانی گورچیلە و میزڵدان، سۆنەری سک و وێنەگرتنی سک بەکاربهێنرێت.
وێنەکانی ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە
نرخی ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە لە ئێران
ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە
لە شاری تارانخزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە
ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە
لە ئێرانخزمەتگوزارییەکانی که دەتوانرێت زیاد بکرێت
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر
بەڕێوەبەرانی پزیشک
کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت
گروپێکی پرۆفیشناڵ
کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.
باشترین پزیشکان
ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.
نرخێکی زۆرگونجاوە
ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.
پشتیوانی هەمیشەیی
دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.
ناوەکانی تری ئێم ئار ئای ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە:
MRI of Internal Organs، وێنەی پزیشکی