سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی (سۆنەری کۆرپەلە) لە ئێران

ئەو بابەتەی کە دەتەوێت بدۆزەرەوە

زانیاری گشتی دەربارەی سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی

سونەری منداڵبوون/دووگیانی (سونەری کۆرپەلە) جۆرێکە لە وێنەگرتنی پزیشکی کە بە بەکارهێنانی شەپۆلی ئۆڵتراسۆند ئەندامەکانی کۆرپەلە پیشان دەدات. لەم شێوازەدا گەورە بوون و تەندروستی کۆرپەلە هەڵدەسەنگێندرێت. 

چەند ئامۆژگاریەک

دەربارەی سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی

ئاستی مەترسی:

زۆر کەم

شێوازی ئەنجامدانی:

بێ نەشتەرگەری

شێوازی بێهۆشکردن:

بەبێ بێهۆشکردن

ماوه‌ی ئەنجام:

۴۵ بۆ ۶٠ خولەک

مانەوە لە نەخۆشخانە:

لە نووسینگەی پزیشک ئەنجام دەدرێت

گەڕانەوە بۆ سەر کار:

هەمان رۆژ

مانەوە لە ئێران:

۳ ڕۆژ

پرسیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی

ئەم ڕێکارە بۆ دایکانی دووگیان ئەنجام دەدرێت و لە تەمەنی ٧ هەفتەیی کۆرپەلەدا دەست پێدەکات. ئەگەر حاڵەتی گوماناوی بۆ کۆرپەلە و ئەندامەکانی لە سۆنەردا بەدیکرا، لێکۆڵینەوەی زیاتر ئەنجام دەدرێت.

سۆنەری ئافرەتان و منداڵبوون/ دووگیانی ڕێگایەکە بۆ چاودێریکردن و پشکنینی تەندروستی کۆرپەلە. شتگەلێکی وەکو نزیکەی تەمەنی کۆرپەلە، گەشەکردنی کۆرپەلە، دروستبوونی ئەندامەکانی کۆرپەلە، منداڵدانی دایک و … پشکنینیان بۆ دەکرێت.

دەتوانرێت کۆمەڵێک نەخۆشی بەرفراوان بە سۆنەری منداڵبوون/دووگیانی دەستنیشان بکرێت، لەوانە:

  • دروست نەبوونی سەر لە کۆرپەلەدا
  • دروست نەبوونی ئاسایی گورچیلە
  • جۆرەکانی فتق لە کۆرپەلەدا
  • نائاسایی گەشەکردنی کۆرپەلە
  • کەم یان زۆر بوونی شلەی ئامنۆتیک
  • نائاسایی بوونی دڵ
  • بۆشایی یان کەلێنی زگماکی لە لێودا

دەتوانرێت بڵێین کە سۆنەری پزیشکی منداڵبوون/سکپڕی زیاتر بۆ٩٠ لە سەد دا کێشەکانی کۆرپەلە دەستنیشان دەکات. ئەم شێوازە توانای جیاکردنەوەی بارستەیەکی شێرپەنجەیی لە بارستەیەکی غەیرە شێرپەنجەیی نییە. هەروەها پشکنینی سییەکان و ئێسکەکان بە سۆنەر بە ناکردرێت.

سۆنەری منداڵبوون/سکپڕی بە بەکارهێنانی سۆنەری ئۆلتراسۆند ئەنجام دەدرێت. لەم شێوازەدا پزیشک وێنەی کۆرپەلە و ئەندامەکانی وەردەگرێت و پشکنینی بۆ دەکات بە جوڵاندنی پرۆب لەسەر سک.

سۆنەر هیچ کاریگەریەکی لاوەکی نییە.

وێنەکانی سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی

نرخی سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی لە ئێران

سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی

لە شاری تاران
$ 10 تێچووی کۆتایی و گرەنتی کراو
  •  
پارەدان بە یەکجار

خزمەتگوزارییەکانی لەسەر پاکێجەکە

سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی

لە ئێران
$ 5 بۆ 15 تێچووی نزیکەیی
  •  
پارەدان بەپێی بەکاربردن

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئێران دکتۆر

بەڕێوەبەرانی پزیشک

کۆمپانیاکەمان لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پیشەیی و گەنج دامەزراوە و بەڕێوەدەبرێت

گروپێکی پرۆفیشناڵ

کۆمپانیاکەمان هاوکاری ئەو ئەندامانە دەکات کە شارەزای گەشتیاری تەندروستین.

باشترین پزیشکان

ئێمە بۆ چارەسەرکردنتان تەنها هاوکاری باشترین پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان دەکەین.

نرخێکی زۆرگونجاوە

ئێمە خزمەتگوزاری پزیشکی کوالیتی لە ئاستی ئەمریکا و بەریتانیا بە کەمترین نرخ پێشکەشتان دەکەین.

پشتیوانی هەمیشەیی

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵت و پشتگیری تەواوی ژیانت پێشکەش دەکەین.

ناوەکانی تری سۆنەری ئافرەتان/سکپڕی:

Obstetric/Pregnancy Ultrasound، سۆنۆگرافی منداڵبوون/دووگیانی، سۆنەری پێش لەدایکبوون، سۆنەری کۆرپەلە، وێنەگرتنی پزیشکی

Scroll to Top